هه‌ردوو مه‌کته‌بی سیاسی یه‌کێتی نیشتیمانی کوردستان و پارتی دیموکراتی کوردستان له ڕۆژی یه‌کشه‌ممه‌دا کۆبونه‌وه‌یه‌کی هاوبه‌شی شه‌ش کاژمێرییان کرد و له ڕاگه‌یاندنه هاوبه‌شه‌که‌ی پاش کۆبونه‌وه‌که‌شیاندا تیشک خرابووه سه‌ر ژماره‌یه‌ک بابه‌ت له‌وانه دۆخی ناوچه‌که، هه‌ل و مه‌رجی عێراق، وه‌ڵامدانه‌وه‌ی لایه‌نه‌کانی ئۆپزسیۆن، ڕووداوه‌کانی سنوره‌کانی هه‌رێمی کوردستانی عێراق و وه‌ک له ڕاگه‌یاندنه‌که‌شدا هاتووه تاوانه‌کانی ناوچه جێناکۆکه‌کان.
سه‌عدی ئه‌حمه‌د پیره، ئه‌ندامی مه‌کته‌بی سیاسی یه‌کێتی نیشتیمانی کوردستان ده‌ڵێت لایه‌نه‌کانی ئۆپزسیۆن له هه‌رێم یه‌کلایه‌نه دانوستاندنه‌کانی هه‌ڵپه‌ساردووه و پێمان باشه ده‌رفه‌تێکی تر به کۆبونه‌وه‌کان بدرێت.
به‌ڕێز پیره ده‌شڵێت وا چاوه‌ڕوان ده‌کات گفت و گۆکانی نێوان هه‌ردوو لایه‌نی فه‌رمانڕه‌وای هه‌رێمه‌که ( پارتی و یه‌کێتی ) و لایه‌نه‌کانی ئۆپزسیۆنیش (بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان، یه‌کگرتوی ئیسلامی، کۆمه‌ڵی ئیسلامی) ده‌ست پێبکاته‌وه چونکه وه‌ک ده‌ڵێت بابه‌ته‌کانی نێوانیان بابه‌تێک نین چاره‌سه‌ر نه‌کرێن.
هاوکارمان به‌ڵێن ساڵح ، گفت و گۆی له‌گه‌ڵ سه‌عدی ئه‌حمه‌د پیره، ئه‌ندامی مه‌کته‌بی سیاسی یه‌کێتی نیشتیمانی کوردستاندا کردووه.
ده‌توانن له ڕێی کلیککردنی ئه‌و فایله ده‌نگیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ گوێبیستی ته‌واوی گفت و گۆکه بن که ماوه‌که‌ی 4:32 خوله‌که.