Accessibility links

دەزگای هەواڵگری ڕووسیا دەڵێت 2 کەسیان کوشتووە کە خۆیان بۆ هێرشی تێرۆرستی ئامادەدەکرد


دەزگای هەواڵگری ڕووسیا دەڵێت 2 کەسیان کوشتووە کە بە ڕەچەڵەک خەڵکی ئاسیای ناوەڕاستبوون و بە نیازبوون هێرشی تێرۆرستی لە وڵاتەکە ئەنجام بدەن.

دەزگای FSB ی ڕووسیا ئەمڕۆ چوارشەممە ڕایگەیاند هەردوو کەسەکە کە یەکێـکیان لە دایکبووی ساڵی 1987 و ئەوی دیکەیان ساڵی 1991 ، لە شاری ڤلادیمیری گەشتیاری بوون کە نزیکەی 200 کیلۆمەتر لە مۆسکۆی پایتەختەوە دورە. دەزگاکە دەڵێت لەو دەمەی هێزەکانیان ویستویانە دەسـتگیریان بکەن بەرگریـیان کردووە و کوژراون.

گوتیشی هەردووکیان لە پەیوەندیدابوون لەگەڵ گروپە تێرۆرستیـیە نێودەوڵەتیـیەکان و ئامادەبوون هێرش لە ناو ڕووسیا ئەنجام بدەن.

دەزگاکە دەشڵێت لە شوێنی هەردوو کەسەکە تەقەمەنی و فیشەک و چەکی کلاشینکۆڤ و دەمانچە دۆزراونەتەوە. هەروەها ڤیدیۆی شوێنی شەڕە تەقەکەیان بڵاوکردووەتەوە و تیایدا نیشان دەدرێت تەرمی هەردوو گومانبارەکە خوێنیان پـێوەیە و لە ژورێکدا کەوتوون و یەکێکیان کلاشینکۆڤێکی بەدەسـتەوەیە.

ئەم ئۆپەراسیۆنە پاش دوو هەفتە لە هێرشیەکەی سەر وێستگەیەکی میترۆی سان پیتەرسبێرگ ئەنجام درا، ئەوەی بووە مایەی کوژرانی 14 کەس و پاشان کوشتنی ئەنجامدەری هێرشەکە کە بە ڕەچەڵەک خەڵکی قرغیزستان بوو و لە شاری ڤلادیمیر دەژیا. دەزگای هەواڵگری ڕووسیا باسی لەوە نەکرد دوو کەسەکەی ئەمڕۆ پەیوەندیـیان بەو هێرشبەرەی پـێشووەوە هەبووە یان نا.

XS
SM
MD
LG