Accessibility links

ڕووسیا : دوای کۆبوونەوەکەی تیلەرسن لە مۆسکۆ هەندێک پێشکەوتن ڕوویداوە لە سوریادا


وەزیری دەرەوەی ڕووسیا سێرگی لاڤرۆڤ وتی دوای کۆبوونەوەکانی لەگەڵ هاوتا ئەمەریکییەکەی ڕێکس تیلەرسن هەندێک پێشکەوتن ڕوویداوە سەبارەت بە سوریا و کۆمەڵیک پێكدەهێنن بۆ کار کردن لەسەر پەیوەندییەکانی ئێستای نێوان ئەمەریکا و ڕووسیا

لاڤرۆڤ لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا وتی سەرۆک ڤلادیمیر پوتن ئامادەیە بۆ دووبارە کارپێکردنەوە بە ڕێکەوتنەکەی نێوان ڕوسیا و ئەمەریکا سەبارەت بە هێزە ئاسمانییەکانیان لە ئاسمانی سوریادا کە دوای هێرشەکەی ئەمەریکا بۆ سەر سوریا ئەو ڕێکەوتنە ڕاگیرا.

وتیشی مۆسکۆ و واشنتن ڕێکەوتن لەسەر هاوکاری کردنی یەکتر لە هەوڵیاندا بۆ دۆزینەوەی چارەسەرێکی سیاسی لە سوریا.

هەروەها سەبارەت بە کۆریای باکووریش لاڤرۆڤ وتی لەگەڵ واشنتندا ڕێکەوتووین بەشێوەیەکی سیاسی چارەسەری بابەتەکە بکەین و تەنها رێگەیە و دوورگەکەی کۆریاش دەبێت بەتاڵ بێت لە چەکی ئەتۆمی.

سەرچاوە / ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG