Accessibility links

پوتن و تڕامپ سەبارەت بە داهاتووی پەیوەندییەکانی دوو وڵات قسەیان کرد


سەرۆک کۆماری ڕووسیا، ڤلادمر پوتن

سەرۆک کۆماری ڕووسیا، ڤلادمر پوتن

ڤلادمر پوتن سەرۆک کۆماری ڕووسیا و دانۆڵد تڕامپ، سەرۆکی هەڵبژێردراوی ئەمەریکا ڕۆژی دووشەمە بە تەلەفۆن پێکەوە قسەیان کرد.

بە گوێرەی ئاژانسی پەیامنێری ڕۆیتێرز کرمڵین لە لێدوانێک دا ڕایگەیاند هەر دوو لا بۆ گەیشتن بە "هاوکاری کارا کە خەبات لە دژی تێرۆریزم و بەربەرەکانی بەرامبەر بە توندڕەوی بێت، ڕێککەوتوون.

ئافیسی تڕامپ گوتی ناوبراو هەروەها بە پوتنی گوت ئەو گەلێک چاوەڕوانی دەکات پەیوەندێکی بە هێز و سەقامگیریان لە گەڵ ڕووسیا و خەڵکی ئەو وڵاتە ببێت.

ئەو ئافیسە گوتیشی دوو لایەن سەبارەت بە کۆمەڵێک بابەت لە نێویان دا هەڕەشەکان و ئاستەنگەکان و بابەتەکانی ئابووری قسەیان کرد.

لێدوانێکی کرمڵین گوتی پوتن و تڕامپ پەسندیان کرد پەیوەندییەکانی ئەمەریکا – ڕووسیا ئێستا "لە ڕادەبەدەر جێگای ڕەزامەندی" یە و پێویستە وتووێژەکانیان لە سەر بناخەی یەکسانی، ڕێزگرتنی دوولایەنە و دەست تێوەرنەدان لە کاروبارەکانی نێوخۆی یەکتربێت.

پەیوەندییەکانی نێوان کرملین و بەڕێوەبەرایەتی ئۆباما لە ماوەی چەند ساڵی ڕابردوو بە تایبەتی سەبارەت بە بابەتەکانی وەک یوکڕاینە و سوریا ساردبووە.

لە سەر ماڵپەری کرمڵین ئاماژە بە ئەوە کرا کە ساڵی دابێت ٢١٠ مین ساڵی دامەزراندنی پێوەندییەکانی دیپڵۆماتی نێوان رووسیا و ئەمەریکایە. بابەتەکە گوتی هاوکاری لە بەرژەوەندی دوولایەنە بە قازانجی دوو وڵاتە و سەقامگیری و ئاسایش لە دەوری جیهان دا دابین دەکات.

XS
SM
MD
LG