Accessibility links

ڕووسیا داوا لە تورکیا دەکات ڕوونکردنەوە بدات لەسەر لێدوانێکی ئەردۆغان لەسەر ئەسەد


پـێشتر سەرۆکایەتی ڕووسیا داوای لە تورکیا کرد ڕوونکردنەوە بدات لەسەر لێدوانێـکی ڕەجەب تەیب ئەدرۆغان سەرۆکی تورکیا کە تیایدا گوتبوی هێزەکانی تورکیا بۆیە لە سوریادان هەتا ڕژێمی بەشار ئەسەد بڕوخێنن.

دیمیتری پـیسکۆڤ گوتەبێژی کرملێن ئەمڕۆ چوارشەممە بە ئاژانسی دەنگ‌وباسی ڕۆیتەرزی گوت ئەم لێدوانەی ئەردۆغان بۆ ئەوان شتێـکی نوێـیە و قسەیەکی زۆر مەترسیدارە کە جیاوازە لەوەی پـێشتر کاربەدەسـتانی تورکیا ڕایانگەیاندبوو. گوتیشی هیوادارن ئەنکەرە ڕوونکردنەوەیان لەم بارەیەوە بداتێ.

ڕۆژی سێشەممە ئەرۆدغان لە وتارێـکدا گوتی "نەتەوە یەکگرتووەکان لە سوریا شکستی هێناوە و کاتێـک تورکیا لە مانگی هەشتەوە تانک و هێزی تایبەتی بۆ ناو سوریا نارد، بە مەبەستی بەدیهێنانی دادپەروەری و کۆتایی‌هێنان بە حوکمی دڕندانەی ئەسەد بووە کە تێرۆری بە وڵاتەکەیدا بڵاوکردووەتەوە."

ئاژانسی دەنگ‌وباسی نۆڤۆستیی سەر بە حکومەتی ڕووسیا دەڵێت سەرچاوەیەک لە سەرۆکایەتی تورکیا گوتویەتی لێدوانەکانی ئەردۆغان بەو شێوەیە لێـک مەدنەوە. هیواشی خواستووە بە زووترین کات ئەو بە هەڵە تێگەیشتنە تێپەڕببێت. ئاژانسەکە ناو و پـۆستی سەرچاوەکەی ئاشکرا نەکرد.

XS
SM
MD
LG