Accessibility links

پـوتن: شەڕی تێرۆرزم لە سوریا لە لایەن لەشکری ڕووسیاوە بە سەرکەوتوو ناودێردەکات

  • VOA News

سەرۆکی ڕووسیا ڤلادمیر پوتن دەڵێت هەڵمەتی هێرشی ئاسمانی ڕووسیا بۆ سەر چەکدارانی ئۆپـۆزسیۆنی سوریا دەیسەلمێنێت وڵاتەکەی توانا لەشکریـیەکانی زیادیکردووە، بۆیە بەرنامەی نۆژەنکردنەوەی لەشکر بە سەرکەوتووانە بە ئەنجام گەیەندراوە.

سەرۆک پـوتن ئەمڕۆ دووشەممە لەمیانەی کوبوونەوەیەکی لەگەڵ بەرپرسانی بەرگری وڵاتەکەی گوتی کردەی لەشکریمان بۆ بەگژداچونەوەی تێرۆریزم کە لەسەر داوای حکومەتی سوریا بووە، ئەو ئەنجامەی سەلماندووە.

جێی ئاماژەیە ڕووسیا دەیان فڕۆکەی جەنگی خۆی لە بنکەی ئاسمانی شاری لازقیەی سوریا داناوە و لە مانگی نۆی ئەمساڵەوە ئەو فڕۆکانە پتر لە 1600 جار ئەرکی فڕینیان ئەنجامداوە . بەرپرسانی حکومەتی ڕووسیا دەڵین فڕۆکەکانیان گروپی داعش و هەروەها رێکخراوە تێرۆریستیەکانی دیکەیان لە نێو سوریادا کردووەتە ئامانج، بەڵام واشنتن و ناتۆی هاوپەیمانی ئەمەریکا ڕەخنەیان لە ڕووسیا گرتووە بە هۆی ئەوەی گروپە میانڕەوەکانی سوریای کردووەتە ئامانج، ئەوانەی شەڕ لە دژی سەرۆک بەشار ئەسەد دەکەن.

XS
SM
MD
LG