Accessibility links

مۆسکۆ دەڵێت هەوڵ دەدات بۆ ئەنجامدانی دیالۆگی ڕاستەوخۆ لە نێوان حکومەت و ئۆپـۆزسیۆنی سوریا


گەوەرە دیپـلۆماتێـکی ڕووسیا دەڵێت ڕەنگە هەفتەی داهاتوو کاربەدەسـتانی حکومەتی سوریا و ئۆپـۆزسیۆن لە مۆسکۆ کۆبـبنەوە، ئەمەش لە چوارچێوەی ئەو ناوبژیوانیەی ڕووسیا دەیکات بۆ گەیشتن بە ڕێگەچارەیەکی سیاسی بۆ قەیرانی سوریا.

ئاژانسی دەنگ‌وباسی ئنتەرفاکس ئەمڕۆ سێشەممە لە زاری میخائیل بۆگدانۆڤ جێگری وەزیری دەرەوەی ڕووسیاوە بڵاویکردەوە کە گوتویەتی " هەفتەی داهاتوو نوێنەرانی ئۆپـۆزسیۆن بانگهێشـتی مۆسکۆ دەکرێن."

پاشان گوتویەتی شیانی هەیە کۆبوونەوەکە بە بەشداری نوێنەرانی حکومەتی سوریا بەڕێوەبچێت. بەڵام ئاماژەی نەکرد کام ئەندامانەی ئۆپـۆزسیۆن ئامادە دەبن.

هاوکات وەزارەتی دەرەوەی ڕووسیا ڕایگەیاند سێرگێی لاڤرۆڤ وەزیری دەرەوەی وڵاتەکەیان سبەی چوارشەممە لە مۆسکۆ لەگەڵ ستافان دێمستۆرا نێردراوی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ قەیرانی سوریا کۆدەبێتەوە بە مەبەستی تاووتوێکردنی ئەو هەوڵانەی دەدرێن بۆ دەسـتکردن بە دیالۆگێـکی ڕاستەقینە لە نێوان حکومەت و ئۆپـۆزسیۆنی سوریا.

XS
SM
MD
LG