خانه‌ی خوارووی په‌رله‌مانی ڕووسیا (دۆما) ئه‌مڕۆ هه‌ینی ڕه‌زامه‌ندی سه‌ره‌تای خۆی دا له‌سه‌ر په‌یمانـنامه‌یه‌کی مێژوویی له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ریکا که بۆ که‌مکردنه‌وه‌ی چه‌کی ناوکیـیه.
په‌سه‌ندکردنی کۆتایی چاوه‌ڕوان ناکرێت بێته دی هه‌تا سـاڵی داهاتوو.
یاسادانه‌ران له یه‌که‌م ئه‌و سێ پـیاداچوونه‌وه‌یه‌ی بڕیاره به‌سه‌ر ڕێـکه‌وتنـنامه‌که‌دا بکرێت، به 350 ی ئه‌رێ به‌رامبه‌ر 58 نه‌رێ ده‌نگیان بۆی دا.
دوو پـیاداچوونه‌وه‌که‌ی دیکه چاوه‌ڕوان ناکرێت ئه‌نجام بدرێن هه‌تا مانگی یه‌کی 2011 . یاسادانه‌ری باڵا کۆنستانتین کۆساچێڤ ده‌ڵێت تاووتوێی زیاتری ڕێـکه‌وتنـنامه‌که ده‌کرێت کاتێـک دۆما له مانگی یه‌ک ده‌ست به کۆبوونه‌وه‌کانی خۆی ده‌کاته‌وه.
کۆنستانتین کۆساچێڤ ده‌ڵێت ڕێـکه‌وتنـنامه‌که‌ی له لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی سیناتی ئه‌مه‌ریکاوه له‌م هه‌فته‌یه‌دا په‌سه‌ندکرا، ژماره‌یه‌کی زۆری بڕگه تێدایه که لێـکدانه‌وه‌ی جوداجودای بۆ ده‌کرێت، بۆیه پـێویسته یاسادانه‌رانی ڕووسیا قسه‌ی له‌سه‌ر بکه‌ن.
ئه‌نجومه‌نی سینات به 71 ده‌نگی ئه‌رێ و 26 نه‌رێ ڕێـکه‌وتنـنامه‌که‌ی په‌سه‌ندکرد.