Accessibility links

ڕوسیا : هێشتا زۆر زووە تا بزانین پەیوەندییەکانی نێوان ڕوسیا و ئەمەریکا باش دەبێت یاخوود نا


کریملین ڕایگەیاند هێشتا زۆر زووە تا بزانین پەیوەندییەکانی نێوان ڕوسیا و ئەمەریکا باش دەبێت یاخوود نا دوای چەند کاتژمێرێک کۆبوونەوەی بەردەوام لە نێوان ڤلادیمێر پوتن و وەزیری دەرەوەی ڕوسیا سێرجی لاڤرۆڤ لەگەڵ وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا رێکس تیلەرسندا کە ڕۆژی چوارشەممە سازکرابوو.

وتەبێژی فەڕمی پوتن دیمیتری پێسکۆڤ وتی کۆبوونەوەکەی مۆسکۆ باش بووە و ڕەنگدانەوەی ئەوە بووە کە جیهان دەیەوێت نێوانی دوو زلهێزەکەی جیهان هەر گفتوگۆ بێت بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان، بەڵام وتی پوتن کۆبوونەوەکەی بەکارهێناوە تاکوو بە واشنتن بلێت بۆچی ئێستا ناکۆکی هەیە لەنێوان دوو وڵاتەکەدا، ناکۆکی لەسەر هێرشە کیمیاییەکەی هەفتەی ڕابردووی سوریا و هێرشە موشەکییەکەی ئەمەریکا کە سەرۆک ترامپ وەکوو کاردانەوەیەک فەرمانی پێکرد.

سەرۆک ترامپ سەبارەت بەپەیوەندییەکانی نێوان واشنتن و مۆسکۆ وتی " لەوانەیە ئێستا پەیوەندییەکان لە نزیمترین ئاستیاندا بن، هەروەها لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیشدا وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا ڕێکس تیلەرسن ئاماژەی بە بێ متمانەیی کرد لە نێوان دوو وڵاتەکەدا.

لە ڕۆژی پێنجشەممەدا سەرۆک ترامپ گەشبینتر دیاربوو سەبارەت بە پەیوەندییەکانیان لەگەڵ مۆسکۆدا و لەهەژماری خۆیلەتۆڕی کۆمەلایەتی تویتەر نوسیبووی " شتەکان باش دەبن لەنێوان ئەمەریکا و ڕوسیادا، هەمووان لە کاتی خۆیدا دێنەوە سەر خۆیان و ئاشتی تا هەتایە بەرقەرار دەبێت."

لەلای خۆشییەوە پوتن لە چاوپێکەوتنێکی تەلەفیزیۆنیدا سەبارەت بە پەیوەندییەکانی نێوان دوو وڵاتەکە وتی ئەمساڵ لەوەتەی سەرۆک ترامپ بۆتە سەرۆکی ئەمەریکا پەیوەندییەکان بەرەو خوارەوە ڕۆشتوون.

سەرچاوە / VOA

XS
SM
MD
LG