Accessibility links

سەرۆکی ڕووسیا فەرمان بە کشانەوەی هێزەکانی لە سوریا دەکات


ڤلادیمیر پـوتن سەرۆکی ڕووسیا فەرمانی بە وەزیری بەرگری وڵاتەکەی کردووە لە ڕۆژی سێشەممەوە بەشی سەرەکی هێزەکانی لە سوریا بکێشێتەوە.

ئەمڕۆ دووشەممە پاش کۆبوونەوەی ڤلادیمیر پـوتن لەگەڵ هەریەک لە سێرگێی پشویگو وەزیری بەرگری و سێرگێی لاڤرۆڤ وەزیری دەرەوە بڕیاری ئەم کشانەوەیە درا.

بەپـێی میدیاکانی ڕووسیا پـوتن گوتویەتی " ئەو ئەرکەی بە هێزەکانی ڕووسیا لە سوریا درابوون هەموویان جێبەجێکران."

کرملین دەڵێت بە هەماهەنگی لەگەڵ بەشار ئەسەد سەرۆکی سوریا بڕیارەکە دراوە.

ئاژانسی دەنگ‌وباسی سانای حکومەتی سوریا لەم بارەیەوە گوتی پاش ئەو سەرکەوتنانەی لەشکری سوریا بە هاوکاری هێزی ئاسمانی ڕووسیا تۆماری کردن، بەشار ئەسەد و ڤلادیمیر پـوتن لە میانەی پەیوەندیـیەکی تەلەفونیدا ڕێکەوتن لەسەر کەمکردنەوەی هێزی ئاسمانی ڕووسیا لە سوریا.

XS
SM
MD
LG