Accessibility links

ئه‌نجومه‌نی دومای ڕووسیا لایه‌نگرێـکی پـوتنی به‌ سه‌رۆکی خۆی هه‌ڵبژارد

  • VOA News

ئه‌ندامانی نوێی دوما پـیرۆزبایی له‌ سێرگی ناریشکین ده‌که‌ن، چوارشه‌ممه‌ 21 ی دوازده‌ی 2011

ئه‌ندامانی نوێی دوما پـیرۆزبایی له‌ سێرگی ناریشکین ده‌که‌ن، چوارشه‌ممه‌ 21 ی دوازده‌ی 2011

خانه‌ی خوارووی په‌رله‌مانی ڕووسیای ناسراو به‌ دوما لایه‌نگرێـکی سه‌رۆک وه‌زیر ڤلادیمیر پـوتنی وه‌ک سه‌رۆکی خۆی هه‌ڵبژارد، ئه‌مه‌ش سه‌ره‌ڕای ئۆپـۆزسیۆن ده‌ڵێت ئه‌و نوێنه‌رانه‌‌ به‌ فرت‌وفێڵ له‌ ده‌نگدانه‌که‌دا گه‌یشـتوونه‌ته‌ په‌رله‌مان.

ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ و له‌ یه‌که‌م دانیشـتندا، ئه‌ندامانی دوما گه‌وره‌ به‌رپـرسی پـێشـووی کرملن سێرگی ناریشکینـیان به‌ سه‌رۆک هه‌ڵبژارد.

ناریشکین لای خۆیه‌وه‌ به‌ڵێنی دا دوما بۆ مشـتومڕی په‌رله‌مانی کراوه‌ بێت.

ناریشکین ئه‌ندامێـکی پارتی ڕووسیای یه‌کگرتووی به‌ڕێز پـوتنه‌ که‌ 238 له‌ کۆی 450 کورسی په‌رله‌مان برده‌وه‌.

XS
SM
MD
LG