سه‌رۆکی ڕوسیا دمتری مدڤدیێڤ فرۆشتنی سیسته‌می دژه موشه‌کی ئاسمانی جۆری ئێس 300ی به ئێران قه‌ده‌غه کردووه.
دوێنێ چوار شه‌ممه کرملین ڕایگه‌یاند که به‌ڕێز مدڤدیێڤ هه‌روها فرۆشتنی تانک و فڕۆکه‌و گه‌می ده‌ریایشی بۆ ئێران ڕاگرتووه.
به‌ڕێوه‌به‌ری هێزه چه‌کدارییه‌کانی ڕوسیا ژه‌نه‌ڕال نیکۆلای ماکارۆڤ پێشتر ڕایگه‌یاندبوو که ناردنی ئه‌و موشه‌کانه بۆ ئێران سه‌رپێچی کردنه له سیزا نێونه‌ته‌وه‌ییه‌کان.
وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا په‌سنی ئه‌و هه‌نگاوه‌ی ڕوسیای داوه. وته‌بێژێکی کۆشکی سپی گوتی به‌ڕێز مدڤدیێڤ ڕێبه‌رایه‌تی نیشانداوه له به‌رپرسیارکردنی ئێران بۆ ئه‌رکه نێونه‌ته‌وه‌ییه‌کان.
شایانی باسه نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان له مانگی شه‌شدا گه‌ڕی چواره‌می سیزا ئابورییه‌کانی خسته سه‌ر ئێران له به‌ر به‌رنامه ناوه‌کییه‌که‌ی
وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکاو هاوپه‌یمانانی گومانی ئه‌وه‌یان هه‌یه ئێران به‌رنامه ناوه‌کییه‌که‌ی وه‌کو په‌رده‌یه‌ک بۆ داپۆشینی دروست کردنی چه‌کی ناوه‌کی به‌کار ده‌هێنێت. چی تارانیشه نکۆڵی له‌م تاوانه ده‌کات.