Accessibility links

ڕووسیا ڕێکەوتنی ڕادەسـتکردنی سیستەمی موشەکی S-300 بە ئێران مۆردەکات


سەرۆکی گروپی پیشەسازی لە ڕووسیا دەڵێت گرێبەستی ڕادەستکردنی سیستمی موشەکی بەرگری ئاسمانی ناسراو بە S-300 بە ئێران گەیشتووەتە قۆناغی کۆتایی.

لەو بارەیەوە سێرگی کێمیزۆڤ سەرۆکی تەکنەلۆژیای ڕووسیا کە لە لایەن دەوڵەتەوە بەڕیوە دەبرێت گوتی کۆنتراکتی ڕووسیا بۆ ڕادەستکردنی ئەو سیستمە موشەکیە کە بۆ بەرگری ئاسمانیـیە کەوتووەتە بواری جێبەجێکردنەوە.

جێی ئاماژەیە حکومەتی ڕووسیا لە ساڵی 2010 دا سەودای پێدانی موشەکەی بەرگری ئاسمانی جۆری S-300 ی بۆ ئێران هەڵپەسارد، ئەمەش بە هۆی بڕیاری نەتەوە یەکگرتوەکانی پەیوەست بە سەپاندنی گەمارۆکان بەسەر ئێراندا. بەڵام سەرۆکی ڕووسیا ڤلادمیر پوتن لە سەرەتای ئەمساڵدا ئەو هەڵپەساردنەی هەڵگرت، دوای ئەو رێکەوتنەی زلهێزانی جیهان لەگەڵ ئێران لەسەر پرۆگرامە ئەتۆمیەکەی پێی گەیشتن. ئەو ڕێکەوتنەی کە تیایدا پرۆگرامی ئەتۆمی ئێران سنوردار دەکات لە بەرامبەر خاوکردنەوەی گەمارۆکانی نێونەتەوەیی لەسەر ئێران.

XS
SM
MD
LG