کاربه‌ده‌سـتانی ڕووسی ده‌ڵێن وڵاته‌که به ته‌مایه ئه‌و پاره و پـوله به ئێران بداته‌وه پاش ئه‌وه‌ی که مۆسـکۆ فرۆشـتنی سیسته‌مێـکی به‌رگری موشه‌کی هه‌وایی به تاران پـوچکرده‌وه.
ڕۆژی پـێـنجشه‌ممه سه‌رۆکی ته‌کنه‌لۆژی ڕووسی سه‌ر به ده‌وڵه‌ت سێرگی چێمێزۆڤ گوتی ڕووسیا خۆی ئه‌و 166.8 ملیۆن دۆلاره به ئێران بداته‌وه که وه‌ک پـێشـینه‌یه‌ک وه‌ریگرتبوو سه‌باره‌ت به سه‌ودایه‌کی چه‌کی. تێـکڕای به‌های ئه‌و گرێبه‌سته نزیکه‌ی 800 ملیۆن دۆلاره.
مانگی ڕابردوو سه‌رۆکی ڕووسی دمتری مێدڤێدێڤ، فرۆشتنی ده‌زگای موشه‌کی S-300 به ئێران به‌ربه‌ندکرد، ئه‌مه‌ش دوابه‌دوای داسه‌پاندنی گه‌مارۆکانی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان دژی فرۆشتنی چه‌کی له‌م جۆره به ئێران.
نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان له مانگی شه‌شه‌وه ئه‌م گه‌مارۆیه‌ی داسه‌پاند پاش ئه‌وه‌ی ئێران قبوڵی نه‌کرد پـیتاندنی یۆرانیۆمی ڕابگرێت.
سه‌رۆک مێدڤێدێڤ هه‌روه‌هاش فرۆشـتنی تانک و فڕۆکه و که‌شـتی ده‌ریایی به ئێران قه‌ده‌غه‌کرد.
ئێران ده‌ڵێت به‌رنامه ناوکیـیه‌که‌ی ئاشـتیانه‌یه، به‌ڵام وڵاتانی ڕۆژئاوا ئێران به‌وه گوناهبار ده‌که‌ن که هه‌وڵی سـازکردنی چه‌کی ناو‌کی ده‌دات.