پارتی سه‌رۆک وه‌زیرانی ڕووسیا ڤلادیمیر پـوتن به شێوه‌یه‌کی ناچاوه‌ڕوانکراو شـکستی هێنا له بڕکردنه‌وه‌ی زۆرینه له هه‌ڵبژاردنه‌کانی په‌رله‌مانی، له ئاکامدا ئه‌و پـیاوه‌ی ماوه‌ی زیا له 30 سـاڵه ده‌سـتی به‌سه‌ر ده‌سه‌ڵاتدا گرتووه نه‌یتوانی ده‌نگی ئه‌وتۆ به‌ده‌ستبهێنێت.
باش جیاکردنه‌وه‌ی 96% ی ده‌نگه‌کان له ئه‌مڕۆر دووشه‌ممه پارتی ڕووسیای یه‌کگرتوو 238 کورسی له کۆی گشـتی 450 کورسی خانه‌ی ژوورووی په‌رله‌مان و یاخود دومایان پـڕکرده‌وه که ئه‌ویش زۆر که‌مترێـکه له 315 کورسیـیه‌کانی له هه‌ڵبژاردنه‌کانی سـاڵی 2007 دا که به‌ده‌سـتیان‌هێنابوو.
نه‌یاره‌کان ده‌ڵێن ته‌نانه‌ت به‌و شێوه‌یه‌ش هێشـتا فرتوفێڵی تێداکراوه.
چاوێرانی هه‌ڵبژاردن له ڕێـکخراوی ئاسایش و هاوکاری له ئه‌وروپا هه‌روه‌ها ڕاپـۆرتیان داوه له‌سه‌ر پـێشـێلکاری له ڕێـنمایـیه‌کانی هه‌ڵبژاردن له به‌رژه‌وه‌ندی پارتی ڕووسیای یه‌کگرتوو. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شـدا ئه‌و ده‌رئه‌نجامه ڕوونی‌ده‌کاته‌وه که پارتی به‌ڕێز پـوتن دوو له‌سه‌ر سێی کورسیـیه‌کانی زۆرینه‌ی په‌رله‌مانیان له‌ده‌سـتداوه که به گوێره‌ی پارتی ڕووسیای یه‌کگرتوو ده‌یتوانی به شێوه‌یه‌کی یه‌کلایه‌نه ده‌سـتوری بگۆڕایه.
کۆمۆنیسته‌کان و پارتی نه‌ته‌وه په‌رسـته میانڕه‌و و دیموکرات و پارتی ته‌نها ڕووسیا که پارتێـکی سۆشیال دیموکراته ده‌نگی زۆریان به‌ده‌سـتهێناوه. واته پارتی به‌ڕێز پـوتن ناچار ده‌بێت له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ک له ئۆپـۆزسیۆنی نوێی به‌هێزی وڵاته‌که‌دا کاربکات.