سه‌رۆکی پـێشـووتری ڕووسیا میخائیل گۆرباچێڤ داوای هه‌ڵوه‌شـاندنه‌وه‌ی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی وڵاته‌که‌ی کرد و هه‌روه‌ها داوای سـازدانی هه‌ڵبژاردنی نوێی کرد.
ناوبراو گوتی ده‌رئه‌نجامه‌کان ده‌نگدانه‌وه‌ی خواسـتی خه‌ڵـکی نه‌داوه‌ته‌وه و گوتیشی ده‌بێت حکومه‌تی ڕووسیا دان به فرتوفێڵکردن له هه‌ڵبژاردنه‌کاندا بنێت.
هاوکات به هه‌زاران له پـۆلیس و ئاسایش پاسه‌وانێتی شه‌قامه‌کانی مۆسـکۆ ده‌که‌ن وه‌ک نیشـاندانی هێز و به‌ربه‌سـتکردنی خۆپـیشـاندانه‌کان بۆ سێهه‌م ڕۆژ له‌سه‌ر یه‌ک له دژی ساخته‌کاری هه‌ڵبژاردنه‌کان.
ڕۆژی سێشه‌ممه‌ی دوێنێ له مۆسـکۆ 250 خۆپـیشـانده‌ری ئۆپـۆزسیۆن ده‌سـتگیرکران له شـاری سـان پـیته‌رسبێرگ پـتر له 100 که‌سی دیکه ڕه‌وانه‌ی به‌ندیخانه‌کان کران.
له لایه‌کی دیکه خۆپـیشـانده‌رانی لایه‌نگری حکومه‌ت له ده‌وروپـشتی باره‌گای حکومه‌ت ناسراو به کرملین ڕێپـێوانیان سـازدا له هه‌ڵبژاردنی ڕۆژی یه‌کشه‌ممه‌ی ڕابردوودا پارتی یه‌کگرتووی ڕووسیا به سه‌رۆکایه‌تی ڤلادیمیر پـوتن سه‌رکه‌وتنی به‌ده‌سـتهێنابوو.