ئه‌مڕۆ یه‌کشه‌ممه هاوڵاتیـیانی ڕووسیا به‌ره‌و بنکه‌کانی ده‌نگدادن ده‌چن بۆ به‌شـداریکردن له هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆکایه‌تی، وه پـێده‌چێت ڤلادیمیر پـوتن بۆ گه‌ڕێـکی دیکه بـبێته‌وه به سه‌رۆک.
زیاتر له 200 هه‌زار که‌س وه‌ک خۆبه‌خش له نزیکه‌وه چاودێری پـرۆسه‌ی ده‌نگدانه‌که ده‌که‌ن، ئه‌مه‌ش به‌و هیوایه‌ی ئه‌و فرتوفێڵانه دووباره نه‌بنه‌وه وه‌ک ئه‌وانه‌ی ئۆپـۆزسیۆن ده‌ڵێت له هه‌ڵبژاردنه په‌رله‌مانیـیه‌که‌ی 4 ی دوازده‌ی سـاڵی ڕابردوودا کران.
هه‌روه‌ها 600 هه‌زار که‌سی دیکه‌ش خۆیان تۆمارکردووه که له ڕێـگه‌ی ئنته‌رنێته‌وه سه‌یری ڤیدیۆی ئه‌و کامێرایانه بکه‌ن که له هه‌موو ئه‌و نزیکه‌ی 100 هه‌زار بنکه‌ی ده‌نگدانه‌ی ڕووسیادا دانراون.
به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌مانه‌شـدا ئاژانسی گۆلۆسی سه‌ربه‌خۆ بۆ چاودێری هه‌ڵبژاردنه‌کان ده‌ڵێت زیاتر له 2000 سکاڵای پـێـگه‌یشـتووه که ده‌ڵێن فرتوفێڵ کراون، له‌وانه پاسی پـڕ له ده‌نگده‌ر له‌م بنکه بۆ ئه‌و بنکه ده‌برێن تاوه‌کو ده‌نگی ساخته بده‌ن.
ڤلادیمیر پـوتن که هه‌نووکه سه‌رۆک وه‌زیره و له سـاڵی 2000 وه هه‌تا 2008 سه‌رۆکی وڵات بوو و ده‌سـتوری ڕێـگه‌ی پێ‌نه‌ده‌دا بۆ گه‌ڕی سێـیه‌م له‌سه‌ر یه‌ک بـبێته‌وه به سه‌رۆک، وا ئێسـتا پـێشبینی ده‌کرێت بـبێته‌وه به سه‌رۆک.
به‌پـێی ڕاوه‌رگرتنێـکی گشـتی له لایه‌ن ناوه‌ندی له‌ڤادای ناحکومیـیه‌وه کراوه، پـێشبینی ده‌کرێت پـوتن به لایه‌نی که‌م 62% ی ده‌نگه‌کان بـباته‌وه که به‌وه پـێویست به سـازدانی گه‌ڕێـکی دیکه‌ی هه‌ڵبژاردن ناکات.