Accessibility links

سەرچاوەیەک: گرمەیەکی بەهێز لە نێو فڕۆکە ڕووسیـیەکە بووە

  • VOA News

سەرچاوەیەکی نزیک لە لێکۆڵینەوەکان لە پاریس بە ئاژانسی دەنگ‌وباسی فڕانس پـرێسی گوتووە لە شیکردنەوەی زانیاریـیەکانی نێو یەکێک لە دوو سندوقە ڕەشەکەی فڕۆکە ڕووسیـیەکەی ڕۆژی شەممە لە سینای میسر کەوت، دەرکەوتووە لە ناکاو گرمەیەکی بەهێز بووە و ئیتر هیچ شتێـک نەماوە.

سەرچاوەکە جەختی لەوە کردووەتەوە بەپـێی زانیاریـیەکانی نێو سندوقەکە هەتا ئەو کاتە، هەموو شتێـک لە نێو فڕۆکەکە بە تەواوی ئاسایی بووە.

لە لایەکی دیکە کاربەدەسـتانی هاتووچۆی ئاسمانی میسر و فەڕەنسا دەڵێن هۆکاری تەکنیکی بۆ کەوتنی فڕۆکە بە دور دەزانن.

بەپـێی ئەم زانیاریـیە زیاتر گومان دەکرێت تەقینەوە لە نێو فڕۆکەکەدا ڕوویدابێت.

هاوکاتی ئەم هەواڵانە هێڵی ئاسمانی تورکیا Turkish Airlines ئەویش گەشتەکانی ئەمڕۆ و سبەی شەممەی بۆ شەرم ئەلشێخی میسر ڕاگرت.

XS
SM
MD
LG