ڕۆژی سێشه‌ممه کۆمه‌ڵێـک چه‌کدار به ڕۆژی ڕووناک خۆیان داوه به‌سه‌ر په‌رله‌مانی کۆماری چیچسـتانی باشوری ڕووسیادا و له ئه‌نجامدا به لایه‌نی که‌م 3 که‌س کوژراون و 17 که‌سی دیکه برینداربوون.
کاربه‌ده‌سـتان ده‌ڵێن 2 که‌س له هێزه‌کانی پـۆلیس و کارمه‌ندێـکی حکومه‌ت له هێرشه‌کدا کوژراون. ڕاگه‌یاندنه‌کان له مۆسـکۆ و سه‌رۆکایه‌تی کۆماره‌که ده‌ڵێن 2 له هێرشبه‌ره‌کان خۆیان ته‌قاندۆته‌وه و 2 ی دیکه‌یان به ده‌سـتی هێزه‌کانی ئاسایش کوژراون.
ڕاگه‌یاندنێـک له لایه‌ن ڕه‌مه‌زان قادرۆڤ سه‌رۆکی چیچنسـتانه‌وه ده‌ڵێت ئه‌و که‌سـانه‌ی له ناو باڵه‌خانه‌که‌دا مابوونه‌وه له کرده‌وه‌یه‌کی ئاسایشی 20 خوله‌کیدا ئازادکران.
ئاژانسی هه‌واڵه‌کانی RIA Novosti ڕووسیایی هێرشه‌که‌ی ڕۆژی سێشه‌ممه‌ی به نسکۆیه‌کی گه‌وره‌ی بۆ کرێملن نابرد که ده‌یگوت ئارامی بۆ کۆماری چیچسـتان گه‌ڕاوه‌ته‌وه.
ڕووسیا دوو شه‌ڕی له ماوه‌ی 20 سـاڵدا له دژی موسڵمانه جوداخوازه‌کان له چیچسـتان ئه‌نجامداوه.