هێرشبه‌رێـکی خۆکوژ له باکوری قه‌وقاز له ڕووسیا له به‌رده‌م باره‌گای پـۆلیسی ناوخۆ خۆی ته‌قانده‌وه و له ئاکامدا 2 له کارمه‌ندانی پـۆلیس کوژران و به لایه‌نی که‌مه‌وه سیانی تریان له کۆماری ئه‌نگۆشیا بریندارکران.
وه‌زاره‌تی ناوخۆی ڕووسیا ڕایگه‌یاند که هێرشبه‌ره خۆکوژه‌که له ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه هێرشی کرده سه‌ر باره‌گایه‌کی پـۆلیس له شـاری کاره‌بولاک له باکوری ماگازی پایته‌ختی هه‌رێمه‌که‌وه.
ده‌سه‌ڵاتداران گوتوویانه ته‌قینه‌وه‌یه‌کی دووه‌هم بووه هۆی تێـکشـکاندنی ماشێنێک که له نزیک باره‌گاکه‌وه ڕاگیرابوو وێنه‌گرێـکی ئاژانسی هه‌واڵه‌کانی ڕۆیته‌رز له‌و باره‌یه‌وه ڕایگه‌یاند که پاشماوه‌ی لاشه‌ی هێرشبه‌ره‌که له‌گه‌ڵ پارچه‌کانی ته‌قینه‌وه‌که به‌سه‌ر شه‌قامه‌کانی به‌ره‌دم باره‌گاکه‌ی پـۆلیسـدا بڵاوبۆته‌وه.
جێی باسه له ماوه‌ی هه‌فته‌ی ڕابردوودا زیا له 50 که‌س له مۆسـکۆ و باکوری قه‌وقازی به زۆرینه موسڵمان له‌سه‌ر ده‌سـتی هێرشبه‌ره خۆکوژه‌کان گیانیان له‌ده‌سـتداوه و به لایه‌نی که‌میشه‌وه 100 که‌سی تر بریندارکراون.
دوو هێرشبه‌ری خۆکوژی ژن بوونه مایه‌ی کوشـتنی 40 که‌س و بریندارکردنی 90 که‌سی دیکه له‌و وێزگه‌یه‌کی شه‌مه‌نده‌فه‌ری مۆسـکۆ له دووشه‌ممه‌ی ڕابردوودا.