به‌لانی که‌م 31 که‌س کوژراون و هه‌روه‌هاش 130 که‌سیش بریندارن له ئاکامی ئه‌و هێرشه خۆکوژیه‌ی له فڕۆکه خانه‌ی سه‌ره‌کی مۆسکۆ ڕویداوه.
هێرشه خۆکوژیه‌که ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه له تێرمیناڵی نێونه‌ته‌وه‌یی فڕۆکه‌خانه‌ی دۆمۆدیدۆڤا ڕویداوه.
گه‌واه ده‌ران گوتویانه خه‌ڵک که یه‌کپارچه خوێناوی بوون له شوێنه تایبه‌ته‌کانی چونه ده‌ره‌وه‌ی نائاسایی خۆیان ده‌رباز ده‌کرد و دوکه‌ڵیش هه‌موو ئه‌و ناوه‌ی گرتبوه‌وه.
ئاژانسی ده‌نگ و باسی ئینته‌رفاکس له زاری سه‌رچاوه‌یه‌کی ئاسایشه‌وه ده‌ڵێت ده‌سه‌ڵاتداران به شوێن سێ پیاودا ده‌گه‌ڕین که په‌یوه‌ندییان به هێرشه‌که‌وه هه‌یه.
دیمتری مێدڤێدێڤ ، سه‌رۆکی ڕوسیا ئه‌و هێرشه‌ی به هێرشێکی تێرۆریستی ناودێر کردووه و په‌یمانیشی داوه ئه‌وانه‌ی به‌رپرسیارن له‌و هێرشه ده‌ستگیر بکرێن و سزا بدرێن.
به‌ڕێز مێدڤێدێڤ فرمانی توند و تۆڵکردنی باری ئاسایشی داوه له شوێنه‌کانی گواستنه‌وه‌دا.
ئه‌م هێرشه‌ی ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه خوێناوی ترین هێرش بووه له پایته‌ختی ڕووسیا ، له‌وه‌تای دوو هێرشه خۆکوژیه‌که‌ی له مانگی سێی ساڵی پاردا له میترۆ ی مۆسکۆ ڕویاندا که به‌لانی که‌م چل که‌سی تیادا کوژران.