ئه‌مڕۆ شه‌ممه به ده‌یان هه‌زار که‌س ڕژانه سه‌ر شه‌قامه‌کانی مۆسـکۆ و هه‌روه‌ها شـاره‌کانی دیکه له سه‌رانسه‌ری ڕووسیادا بۆ ده‌ربڕینی ناڕه‌زایی و ده‌ڵێن فرتوفێڵ له هه‌ڵبژاردنه په‌رله‌مانیـیه‌که‌ی هه‌فته‌ی ڕابردوودا کراوه که تیایدا پارتی ڕووسیای یه‌کگرتووی سه‌رۆک وه‌زیر ڤلایمیر پـوتنی سه‌رکه‌وتنی به‌ده‌سـتهێنا.
پـۆلیس ده‌ڵێت به لایه‌نی که‌م 20 هه‌زار که‌س له گۆڕپانی Bolotnaya گردبووبوونه‌وه، به‌ڵام ڕێـکخه‌رانی خۆپـیشـاندانه‌که ده‌ڵێن نزیکه‌ی 50 هه‌زار که‌س. کاربه‌ده‌سـتانی مۆسـکۆ مۆڵه‌تی گردبوونه‌وه‌ی ته‌نها 30 هه‌زار که‌سیان له‌وێ دابوو.
ماشێنی هێزه‌کانی ئاسایش و پـۆلیسی دژه ئاژاوه به شه‌قامه‌کانی ناوچه‌که‌دا بڵاوبووبوونه‌وه و ههلیکۆپـتهریش به ئاسـماندا دهسـوڕایهوه. هیچ ڕاپـۆرتێـک نیـیه باس له ڕوودانی پـێـکدادان بکات یاخود ژماره‌یه‌کی زۆری خه‌ڵـکی ده‌سـتگیرکرابن.
خۆپـیشـاندان له چه‌ند شـاری دیکه‌ی ئه‌و وڵاته گه‌وره‌یه ده‌سـتیپـێـکردووه، له‌وانه شـاری به‌نده‌ری Vladivostok ی سه‌ر ئۆقیانوسی ئارام که له‌وێ به سه‌دان که‌س گردبوونه‌ته‌وه و ژماره‌یه‌کی زۆریان دروشمیان به‌رزکردۆته‌وه و له‌سه‌ر نووسراو " ده‌بێت جرجه‌کان بڕۆن."
له شـاری سانت پـیته‌رسبێرگ 7 هه‌زار که‌س گردبوونه‌وه، هاوکات له شـاری خابارۆفسک به لایه‌نی که‌م 30 که‌س ده‌سـتگیرکران به تاوانی ئه‌وه‌ی به بێ مۆڵه‌ت خۆپـیشـاندانیان سـازکردووه. هه‌روه‌ها هه‌واڵیش هه‌یه له چه‌ند شـارێـکی ناوچه‌ی سایبیریاش خۆپـیشـاندانی ناڕه‌زایی سـازکراون.