دواجار بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان له هه‌رێمی کوردستانی عێراق، پاش ماوه‌یه‌ک له خۆ هه‌ڵپه‌ساردن، بڕیاری کۆتایی خۆییدا بۆ کشانه‌وه له هاوبه‌ندی فراکسیۆنه کوردستانیه‌کان.
ئه‌م هه‌نگاوه له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا که چاوه‌ڕوان کراو بوو، په‌یوه‌ندی هه‌یه به سه‌رجه‌م ڕه‌وش و بارودۆخی سیاسی هه‌رێمی کوردستانی عێراقه‌وه، هه‌رچه‌نده که‌میش نه بوون ئه‌و خاوه‌ن ڕوانینانه‌ی ده‌یانگووت با ناکۆکیه‌کانی ناو هه‌رێمه‌که نه‌بنه به‌شێک له په‌یوه‌ندیه‌کانی نێوان کورد و کورد له به‌غدا.
ئه‌ندامانی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان سوور بوون له‌سه‌ر هه‌ڵوێستی خۆیان که ناکرێت له ناو هه‌رێمه‌که‌دا گۆڕان به تایبه‌تی و ئۆپزسیۆن به گشتی فه‌رامۆش بکرێت و له به‌غداش هاوده‌نگ بن.
بۆ باسکردنی ئه‌م بڕیاری کشانه‌وه‌یه ی گۆڕان له فراکسیۆنه کوردستانیه‌کان ، هاوکارمان به‌ڵێن ساڵح، بۆ مێزگردی ئه‌م هه‌فته‌یه‌ی به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مریکا، میوانداری هه‌ر یه‌ک له‌م به‌ڕێزانه ده‌کات، ڕۆژنامه‌وان(توانا عوسمان) وه نوسه‌ر و لێکۆڵه‌ره‌وه (به‌ختیار که‌ریم).
ده‌توانن له ڕێی کلیککردنی ئه‌و فایله ده‌نگیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ گوێبیستی ته‌واوی مێزگرده‌که بن که ماوه‌که‌ی 16:13 خوله‌که.