Accessibility links

مێزگردی هه‌فتانه: زه‌واهیری له‌بری بن لادن

  • Balen Salih

مێزگردی هه‌فتانه: زه‌واهیری له‌بری بن لادن

مێزگردی هه‌فتانه: زه‌واهیری له‌بری بن لادن

‌تۆڕه‌ تێرۆرکاریه‌که‌ی ئه‌لقاعیده‌ ڕایگه‌یاند ئه‌یمه‌ن ئه‌لزه‌واهری ده‌ستنیشانکردووه‌ ‌ وه‌ك جێگره‌وه‌ی‌ ئوسامه‌ بن لادن. دوای‌ ئه‌وه‌ی‌ ئوسامه‌ بن لادن له‌لایه‌ن هێزێکی ‌ كۆماندۆی‌ ئه‌مریكاوه‌ له‌ پاكستان كوژرا، (محه‌مه‌د ئیبراهیم مه‌كاوی‌) ی‌ به‌ڕگه‌ز میسری‌ ناسراو (سه‌یف عه‌دل) وه‌ك سه‌رۆكی‌ كاتی‌ رێكخراوی‌ قاعیده‌ ده‌ستنیشانكرا.

کوژرانه‌که‌ی بن لادن وه‌ک زۆرێک له‌ چاودێران باسیان ده‌کرد کاریگه‌ریه‌کی نێگه‌تیڤانه‌ ده‌کاته‌ سه‌ر تۆڕه‌ تێرۆرکاریه‌که‌ی ئه‌لقاعیده‌، و به‌ گورزێکی به‌هێزی گورچک بڕ ناودێر کرا.

ئه‌یمه‌ن ئه‌لزه‌واهیری چه‌ند ده‌توانێت کۆنترۆڵی ئۆپه‌راسیۆنه‌کانی قاعیده‌ بکات ، جیاوازیه‌کان چی ده‌بن له‌ نێوان سه‌روه‌ختی بن لادن و زه‌واهیریدا ، که‌ پێشتر ناکۆکیان له‌ نێواندا هه‌بووه‌ ، کاردانه‌وه‌ی لایه‌نه‌ توندڕه‌وه‌کانی تری ئیسلامی به‌ چ ئاقارێکدا ده‌بن و ئه‌وه‌ی پێی ده‌گوترێت ئیسلامی میانڕه‌و ده‌توانێت چیبکات به‌ به‌راورد له‌گه‌ڵ ئه‌و جۆره‌ هه‌ڵوێستانه‌ی پێشتر هه‌یانبووه‌؟

جا ئازیزانم به‌ مه‌به‌ستی هه‌ندێک گفت و گۆ کردن له‌سه‌ر ئه‌م مه‌سه‌لانه‌ له‌ مێزگردی ئه‌مڕۆی به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مریکادا میوانداری هه‌ر یه‌ک له‌ ڕۆژنامه‌وان خالید سوله‌یمان و نوسه‌ر و لێکۆڵه‌ره‌وه‌ی بواری ئیسلامی سیاسی‌ نیاز سه‌عید ده‌که‌ین.

ده‌توانن له‌ ڕێی کلیککردنی ئه‌و فایله‌ ده‌نگیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته‌ چه‌پ گوێبیستی ته‌واوی مێزگرده‌که‌ بن که‌ ماوه‌که‌ی 22:38 خوله‌که‌.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار

XS
SM
MD
LG