هه‌ڵمه‌ته‌کانی هه‌ڵبژاردن بۆ ده‌نگدانه‌که‌ی ڕۆژی یه‌کشه‌ممه‌ی تورکیا کۆتایی پێهات و هێشتاش وا چاوه‌ڕوان ده‌کرێت پارتی داد و گه‌شه‌پێدان، فه‌رمانڕه‌وای تورکیا که ڕه‌گ و ڕیشه‌یه‌کی ئیسلامیانه‌ی هه‌یه ببێته‌وه پارتی زۆرترایه‌تی له په‌رله‌ماندا.
ئه‌مجاره‌یان کورده‌کان شێوازێکی تری به‌شدارییان به‌کارهێناوه له‌م هه‌ڵبژاردنه‌دا تا خۆیان له‌و ڕێژه‌ی له سه‌دا ده‌یه بپارێزن که مه‌رجه له هه‌ڵبژاردنه‌کانی تورکیادا.
بابه‌تی هه‌ره سه‌ره‌کی له‌م هه‌ڵمه‌تانه‌ی هه‌ڵبژاردندا مه‌سه‌له‌ی کورد و چاره‌سه‌رکردنی کێشه‌ی کورد بووه له‌و وڵاته‌دا.
هاوکارانمان به‌ڵێن ساڵح و ده‌خیلی شه‌مۆ له مێزگردێکی تایبه‌تدا میوانداری ئه‌م به‌ڕێزانه‌یان کردووه:
نه‌زمی گویر ، کاندیدی سه‌ربه‌خۆی کورد له شاری وان
دکتۆر جه‌بار قادر ، شاره‌زای کاروباری سیاسی تورکیا
ده‌توانن له‌ڕێی کلیککردنی ئه‌و فایله ده‌نگیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ گوێبیستی ته‌واوی مێزگرده‌که بن که ماوه‌که‌ی 23:41 خوله‌که.