به پێی ڕاپۆرتان، وڵاته‌یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا خوازیاره 3،000 تا 5،000 هێزی له عێراق بهێڵیته‌وه له پاش ته‌واوبونی مۆڵه‌تی کۆتایی ساڵ ، هه‌ڵبه‌ته ئه‌گه‌ر عێراقیه‌کان داوا بکه‌ن.
به‌و دواییانه، سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان مه‌سعود بارزانی گوتی پێویستی به مانه‌وه‌ی هێزه‌کانی ئه‌مه‌ریکا له عێراق هه‌یه.
مه‌سه‌له‌ی مانه‌وه‌ی هێزه‌کانی ئه‌مه‌ریکا وه هه‌روه‌ها کێشه چاره‌سه‌رنه‌کراوه‌کانی نێوان هه‌رێمی کوردستان و حکومه‌تی به‌غدا(پڕۆژه یاسای نه‌وت و غاز، ناوچه کێشه‌له‌سه‌ره‌کان) ته‌وه‌ری سه‌ره‌کی مێزگردی ئه‌م هه‌فته‌یه‌ن که هاوکارمان موعته‌به‌ر شێروانی میواندارێتی ده‌کات.
میوانه‌کان: دکتۆر مه‌حمود عوسمان ئه‌ندامی سه‌ربه‌خۆ له لیستی فراکسیونی هاوپێمانی کوردستان له پارله‌مانی‌عێراق و ئوسامه جه‌میل ئه‌ندامی پارله‌مانی ئێراق له لیستی یه‌کگرتوی ئیسلامی.
دکتۆر مه‌حمود عوسمان ده‌ڵێت به پێچه‌وانه‌ی ڕای سه‌رکردایه‌تی کورد، من وام پێ باشه له پاش ته‌واوبونی مۆڵه‌تی کۆتایی ساڵدا، هێزه‌کانی ئه‌مه‌ریکا له عێراق نه‌مێننه‌وه. ئه‌و هه‌روه‌ها ده‌ڵێت ئه‌مه‌ریکایه‌کان هیچیان (بۆ کورد) نه‌کردووه. ئه‌ندام پارله‌مانی ئێراق مه‌حمود عوسمان ده‌ڵێت ئه‌و گرفتانه‌ی له عێراق دا هه‌ن به ئه‌مه‌ریکا چاره‌سه‌ر ناکرێن و عێراقیه‌کان ده‌بێت بۆ خۆیان چاره‌سه‌ریان بکه‌ن.
ئوسامه جه‌میل ئه‌ندام پارله‌مانی ئێراق له لیستی یه‌کگرتوی ئیسلامی ده‌ڵێت سودی که عێراقیه‌کان له هێزه‌کانی ئه‌مه‌ریکا وه‌ریان گرتوه له ناو بردنی (ڕژێمی) سه‌دام حسێن بووه و هه‌روه‌ها جۆره هاوسه‌نگیه‌کی له ناو لایه‌نه سیاسیه‌کان دروست کرد. ئه‌و هه‌روه‌ها ده‌ڵێت ڕه‌نگه مانه‌وه‌ی هێزه ئه‌مه‌ریکاییه‌کان ته‌نیا بۆ ئه‌وه باش بێت عێراقیه‌کان به‌ر نه‌بنه به‌رۆکی یه‌کتر و جۆریک له کوشتن و بڕینێکی تر له ناو عێراقیه‌کان دروست نه‌بێته‌وه که نه‌تواندرێت کۆنترۆڵ بکرێت.
سه‌باره‌ت به باری کورده‌کان له به‌غدا، هه‌دو پارله‌مانتار کۆکن له‌سه‌ر ئه‌وه له 'وه‌زعی" کورده‌کان ل به‌غدا زۆر خراپه. دکتۆر مه‌حمود ده‌ڵێت کورده‌کان له به‌غدا لاواز‌ن و هه‌ماهه‌نگی نیه له ناو کورده‌کان( له نێوان پارله‌مانتاران و وه‌زیرانی کورد). ئه‌و ده‌ڵێت نزیکه‌ی 6 تا7 مانگه کۆبونه‌وه له نێوانیان له‌سه‌ر مه‌سه‌له‌کان به‌رێوه نه‌چووه. ئه‌و ده‌ڵێت بریاره شاندێکی باڵای کورد به‌م زووانه سه‌ردانی به‌غدا بکات به‌ڵام بۆ ئه‌مه زۆر دره‌نگه و ده‌بوایه زۆر زووتر له ئێستا ئه‌و کاره کرابایه.