شه‌پۆلی خۆپیشاندان و ناڕه‌زایی له پاش گۆڕانکارییه‌کانی وڵاتی تونسه‌وه ، ژماره‌یه‌ک وڵاتی تری گرتۆته‌وه و له هه‌موویان دیارتر وڵاتی میسره.
ژماره‌یه‌ک له حکومه‌ته‌کانی وڵاتانی عه‌ره‌بی ده‌ستیان کردووه به ڕاگه‌یاندن دان له‌سه‌ر چاکسازی و ڕیفۆرمی سیاسی له وڵاته‌کانیاندا.
له شانشینی ئوردون حکومه‌تی نوێ پێکده‌هێنرێت، له یه‌مه‌ن سه‌رۆکی وڵاته‌که ده‌ڵێت نه‌ک هه‌ر خۆی بۆ گه‌ڕێکی تری سه‌رۆکایه‌تی هه‌ڵنابژێرێته‌وه به‌ڵکو کار ناکات بۆ ئه‌وه‌ی کوڕه‌که‌ی جێی بگرێته‌وه، سوریا ده‌ڵێت وڵاته‌که‌ی هه‌ل و مه‌رجێکی وای تیادا نییه ، ببنه هۆکار بۆ خۆپیشاندان کردن ، به‌ڵام ئۆپزسیۆنی وڵاته‌که له خۆ ئامده‌کردندایه بۆ شه‌پۆلی ناڕه‌زایی ده‌ربڕین.
جا ئایا ئه‌مه‌ی ڕووده‌دات هه‌ڵكردنی شنه‌بای دیموکراسییه، یان وه‌ک هه‌ندێک له‌و حکومه‌تانه ده‌ڵێن سیناریۆی ده‌ره‌کین و ئه‌جه‌ندای هه‌ندێ لایه‌نی ناوه‌وه‌ی وڵاته‌کانیانن.
دکتۆر کامه‌ران مه‌نتک، مامۆستای زانسته سیاسیه‌کان له زانکۆی سه‌ڵاحه‌دین و دکتۆر که‌نعان حه‌مه غه‌ریب ، مامۆستای زانسته سیاسیه‌کان له زانکۆی سلێمانی ، وه‌ڵامی ئه‌و پرسیارانه و پرسیاره‌کانی تری هاوکارمان به‌ڵێن ساڵح ده‌ده‌نه‌وه.
ده‌توانن له ڕێی کلیککردنی ئه‌و فایله ده‌نگیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ گوێبیستی ته‌واوی مێزگردی ئه‌م هه‌فته‌یه‌ی به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مریکا بن که ماوه‌که‌ی 17:22 خوله‌که.