ڕۆژ به ڕۆژ ڕه‌وشی سوریا ڕووه‌و ئاڵۆزی ده‌ڕوات نه‌ک ئه‌و چاره‌سه‌ریه‌ی کۆمکاری عه‌ره‌ب هه‌وڵی بۆ ده‌دات. ئه‌مه‌ش وه‌ک چاودێرانی سیاسی باسی لێوه‌ده‌که‌ن ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی که ئه‌م کۆمکاره ناتوانێت هه‌نگاوی پراکتیکیانه بنێت له‌و پڕۆژانه‌ی بۆ چاره‌سه‌رکردن هه‌یه‌تی.
زۆر جه‌خت له‌وه ده‌کرێته‌وه هاتنه ئارای هه‌ر گۆڕانکاریه‌ک له سوریادا، کارێکی وا سانا نییه له‌و ڕوانگه‌یه‌وه‌ی گۆڕانکاری له سوریادا پێویستی به ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی هاوپه‌یمانێتیه‌کانی سوریا هه‌یه له ناوچه‌که‌دا. ئه‌ڵبه‌ته هیچ گومانێکی تیادا نییه که سه‌نگی سه‌ره‌کی ئه‌و هاوپه‌یمانێتیانه‌ی دیمه‌شقیش که‌وتۆته سه‌ر کۆماری ئیسلامی ئێران.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا که ژماره‌یه‌ک هه‌نگاوی نێونه‌ته‌وه‌یی دژ به ڕژێمی سوریا گیراونه‌ته به‌ر، به‌ڵام له هه‌مان ده‌میشدا ڕێک و ڕه‌وان ده‌بینرێت بێ له هاوپه‌یمانه‌کانی سوریا ، ژماره‌یه‌ک له وڵاتانی تری ناوچه‌که ئه‌و سزایانه‌ی سه‌پێندراونه‌ته سه‌ر سوریا ، فه‌رامۆشی ده‌که‌ن، له‌وانه عێراق.
ئه‌م جۆره هه‌ڵوێسته‌ی حکومه‌تی عێراق مشت و مڕێکی ناوخۆیی له وڵاته‌که‌دا دروستکردووه، به شێوه‌یه‌ک که سه‌رۆکی په‌رله‌مانی وڵاته‌که به ڕاشکاوی ناڕه‌زایی خۆی ده‌رده‌بڕێت به‌رامبه‌ر بڕیاره‌کانی حکومه‌ته‌که‌ی نوری ئه‌لمالیکی.
ئوسامه ئه‌لنوجه‌یفی، پێی وایه بڕیاره‌کانی کۆمکاری عه‌ره‌ب بڕیاری گونجاون و له جێی خۆیدان، به پێچه‌وانه‌ی حکومه‌تی وڵاته‌که‌یه‌وه که نه‌ک هه‌ر له‌گه‌ڵ ئه‌و بڕیارانه‌دا نییه، به‌ڵکو به‌رامبه‌ریشی ده‌وه‌ستێته‌وه و ته‌واو جیاواز ڕه‌فتار ده‌کات.
ئه‌وه‌ی حکومه‌تی عێراق ده‌یکات به‌رامبه‌ر سوریا، بڕیارێکی عێراقیانه‌یه یان له ژێر کاریگه‌ری سیاسه‌ته‌کانی کۆماری ئیسلامی ئێراندایه؟
له ئێستادا زۆرێک له چاودێرانی سیاسی پێیان وایه ئه‌و هه‌ل و مه‌رجه سیاسی و ئاسایشیه‌ی له ناوچه‌که‌دا هاتوونه‌ته ئاراوه، به هه‌ر که‌رخه‌یه‌کدا بڕوات ڕێگر نابێت له ده‌ستێوه‌ردانی ده‌ره‌کی له ڕێی میکانیزمی جیا جیاوه بۆ گۆڕانکاری له سوریادا که تا ئێستا و به‌پێی ئاماره‌کانی له به‌رده‌ستدان له‌وه‌تای سه‌رهه‌ڵدانی گه‌لی سوریا ده‌ستیپێکردووه زیاتر له پێنج هه‌زار که‌س به ده‌ستی هێزه ئاسایشیه‌کانی سه‌ر به ڕژێمه‌که‌ی به‌شار ئه‌لئه‌سه‌د کوژراون.
هه‌وڵه‌کانی سه‌رۆکی سوریا و گه‌وره کاربه‌ده‌ستانی تری ئه‌و وڵاته، ناکۆکیه‌کانی نێوان لایه‌نه سیاسیه ئۆپزسیۆنه‌کان، فره‌یی نه‌ژادی و ئاینی و ئاینزایی له سوریادا هه‌مووی به هێند وه‌رگیراون له‌و لێکدانه‌وانه‌ی له‌سه‌ر ئه‌گه‌ر و نه‌گه‌ره‌کانی شه‌ڕی ناوخۆی سوریادا کراون.
وه‌ک گریمانه‌یه‌ک ئه‌گه‌ر شه‌ڕێکی له‌و جۆره ڕووبدات...ئایا دووباره بوونه‌وه‌ی ڕووداوه‌کانی عێراق ده‌بێت ؟ وه ئایا چ جۆره کاریگه‌ریه‌کی به‌سه‌ر عێراقه‌وه ده‌بێت ؟
ئه‌م پشتیوانیه‌ی به‌غدا له دیمه‌شقی ده‌کات هه‌ر ته‌نها به مه‌به‌ستی داکۆکیکردنه له ڕژێمه‌که‌ی ئه‌سه‌د یان ناخوازێت نه‌خشه‌ی جوگرافی سیاسی شیعه‌گه‌رایی ئێران له ناوچه‌که‌دا تێک بچێت؟
جا ئازیزانم بۆ تیشک خستنه سه‌ر ئه‌م باسه، بۆ مێزگردی ئه‌مڕۆمان به‌ڵێن ساڵح میوانداریی هه‌ر یه‌ک له‌م به‌ڕێزانه‌ی کردووه:
نوسه‌ر و لێکۆڵه‌ره‌وه به‌ختیار که‌ریم
ڕۆژنامه‌وان هێمن لهۆنی
ده‌توانن له ڕێی کلیککردنی ئه‌و فایله ده‌نگیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ گوێبیستی ته‌واوی میزگرده‌که بن که ماوه‌که‌ی 14:37 خوله‌که.