Accessibility links

دانوستاندنی ناوه‌کی ئێران، چاره‌سه‌ر یان کات به‌فیڕۆدان؟

  • Ahmad Barzani

ئێران و زلهێزانی جیهان جارێکی تر له‌م مانگه‌دا له مۆسکۆ کۆده‌بنه‌وه له هه‌وڵێکدا بۆ چاره‌سه‌رکردنی کێشه‌ی ناوه‌کی ته‌هران. ئه‌مه‌ش له‌ کاتێکدایه که بالیۆزی ئه‌مه‌ریکا له ئیسرائیل هۆشداری ده‌دات که ده‌لیڤه‌ی چار‌‌ه‌سه‌رکردنی کێشه‌ی به‌رنامه‌ی ناوه‌کی ئێران به ڕێگای دیالۆگ که‌م ده‌بێته‌وه.

دوای چه‌ندین گه‌ڕی دانوستاندن له ڤیه‌ننا، ئسته‌نبول و به‌غدا، ئایا مۆسکۆ ده‌بێته وێستگه‌ی ڕه‌واندنه‌وه‌ی نیگه‌رانیه‌كانی رۆژئاوا به‌رامبه‌ر به به‌رنامه‌ی ناوه‌کی ئێران که گومانی به‌رهه‌مهێنانی چه‌کی ناوه‌کی لێده‌کرێت؟ وه‌یا ئێران ناتوانێت لێدوانه‌کانی بسه‌لمێنێت که به‌رنامه‌ ناوه‌کیه‌که‌ی ته‌نها بۆ مه‌به‌ستی ئاشتیانه‌یه؟

له به‌رنامه‌ی مێزگردی ئه‌م هه‌فته‌یه‌دا رۆژنامه‌وان ره‌حیمی ره‌شیدی له واشنتن و رۆژنامه‌وان سۆران پاڵانی له کوردستانی عێراق وه‌ڵامی چه‌ندین پرسیار ده‌ده‌نه‌وه ده‌رباره‌ی دۆسیه‌ی ناوه‌کی ئێران، ئه‌گه‌ره‌کانی سه‌رنه‌که‌وتنی دانوستاندنی ناوه‌کی و ده‌رئه‌نجامه‌کانی.

بۆ بیستنی به‌رنامه‌ی مێزگردی ئه‌م هه‌فته‌یه‌، فایلی‌ ده‌نگی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته‌ چه‌پ کلیک بکه که‌ ماوه‌که‌ی 13:48 خوله‌که.

XS
SM
MD
LG