Accessibility links

مێزگردێکی تایبه‌ت به کێشه‌کانی ئێران له‌گه‌ڵ رۆژئاوادا


مێزگردێکی تایبه‌ت به کێشه‌کانی ئێران له‌گه‌ڵ رۆژئاوادا

مێزگردێکی تایبه‌ت به کێشه‌کانی ئێران له‌گه‌ڵ رۆژئاوادا

هاوکات له‌گه‌ڵ به‌رده‌وامی فشاره نێونه‌ته‌وه‌یه‌کان له دژی کۆماری ئێسلامی ئێران به‌هۆی به‌رنامه ناوه‌کیه‌که‌ی، ژماره‌یه‌ک له به‌رپرسانی ئێران ئاماده‌ییان ڕاگه‌یاندوه بۆ ده‌ستپێکردنه‌وه‌ی دانوستاندنی ناوه‌کی نێوان ئێران و شه‌ش وڵاتی زلهێزی جیهان.

هه‌ر له‌م چوارچێوه‌یه‌دا رۆژی یه‌کشه‌ممه تیمێکی پشکنه‌رانی ناوه‌کی سه‌ر به نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان گه‌یشتنه تاران به مه‌به‌ستی ئه‌نجامدانی لێکۆڵینه‌وه له‌سه‌ر باسی هه‌بوونی به‌رمانه‌ی نهێنی بۆ دروستکردنی چه‌کی ناوه‌کی له ئێران.

به‌ڕێز نه‌سه‌ره‌دین سلیڤانه‌یی، ئه‌ندامی ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌بردنی کۆمه‌ڵگای ئاشتی و گه‌شه‌پێدانی کوردستان له ئوسترالیا، ده‌ڵێت له سی ساڵی رابردوودا هه‌ڵوێست و سیاسه‌تی کۆماری ئیسلامی بۆ جیهان ئاشکرا بووه‌ که ئێران پابه‌ند نابێت به سیاسه‌تی نێونه‌ته‌وه‌یی. به‌ڕێز سلیڤانه‌یی هه‌روه‌ها ده‌ڵێت "رۆژ به رۆژ بازنه‌ی ئێران بچوکتر د‌‌ه‌بێته‌وه."

به‌ڕێز ره‌حیمی ره‌شیدی، رۆژنامه‌وان له واشنتن، له‌و بڕوایه‌دایه که کۆماری ئیسلامی به هیچ چه‌شنێک ده‌ست له پرۆسه‌ی هه‌وڵدان بۆ به‌ده‌ستهێنانی چه‌کی ناوه‌کی هه‌ڵناگرێت.

به‌ڕێز ره‌شیدی هه‌روه‌ها ده‌ڵێت "من پێموانیـیه لایه‌نی که‌م له کورت ماوه‌دا، کۆماری ئیسلامی ئێران پاشه‌كشه بکات چونکه هه‌ر پاشه‌کشه‌یه‌ک به خاڵێکی لاواز ده‌زانێت."

بۆ بیستنی ده‌قی مێزگرده‌که، فایلی ده‌نگی لای راستی ئه‌م روپه‌له کیلک بکه. (ماوه‌که‌ی 17:30 خوله‌که)

XS
SM
MD
LG