Accessibility links

مێزگردی هه‌فتانه‌: کشانه‌وه‌ی هێزه‌ سه‌ربازیه‌کانی ئه‌مریکا و کاریگه‌ری له‌سه‌ر دۆزی کورد له‌ عێراقدا

  • Balen Salih

مێزگردی هه‌فتانه‌: کشانه‌وه‌ی هێزه‌ سه‌ربازیه‌کانی ئه‌مریکا و کاریگه‌ری له‌سه‌ر دۆزی کورد له‌ عێراقدا

مێزگردی هه‌فتانه‌: کشانه‌وه‌ی هێزه‌ سه‌ربازیه‌کانی ئه‌مریکا و کاریگه‌ری له‌سه‌ر دۆزی کورد له‌ عێراقدا

له‌ کۆتایی مانگی هه‌شته‌وه‌ وه‌ک به‌ڕێوبه‌رایه‌تیه‌که‌ی سه‌رۆک ئۆباما ڕایگه‌یاند ته‌نها په‌نجا هه‌زار سه‌ربازی ئه‌مریکی له‌ عێراقدا ده‌مێننه‌وه‌.

کشانه‌وه‌ی هێزه‌ سه‌ربازیه‌کانی ئه‌مریکا له‌ عێراقدا وه‌ک زۆرێک له‌ سه‌رچاوه‌کان ئاماژه‌ی پێده‌که‌ن ، هاوکێشه‌ی نوێ له‌و وڵاته‌ به‌شه‌ڕ وێرانبووه‌دا دێنێته‌ کایه‌. ئه‌م هاوکێشه‌ نوێیانه‌ له‌سه‌ر هه‌ردوو ئاستی ناوخۆی عێراق و ده‌ره‌وه‌شیه‌تی.

هه‌رچه‌نده‌ ده‌گوترێت پرۆسه‌ی کشانه‌وه‌ی ئه‌مریکا له‌ عێراق به‌ مانی وازهێنانی یان ده‌ستبه‌ردار بوونی ئه‌مریکا نایه‌ت له‌ عێراقدا ، به‌ڵام ئه‌مه‌ به‌و واتایه‌ نییه‌ که‌ ئیدی ئه‌مریکا وه‌ک پێشتر هه‌موو شتێک بێت له‌ عێراقدا.

ئه‌مریکا له‌ سه‌رواختێکدا عیراق جێده‌هێڵێت که‌ هێشتا زۆر مه‌سه‌له‌ هه‌ن چاره‌سه‌ر نه‌کراون و له‌ سه‌روی هه‌مویانه‌وه‌ کێشه‌ی ناوچه‌ جێناکۆکه‌کانه‌ له‌ نێوان به‌غدا و هه‌ولێردا.

له‌ بیریشمان نه‌چێت ماوه‌یه‌ک له‌مه‌وپێش ژه‌نه‌راڵ ڕه‌ی ئۆدێرنۆ ، سه‌رکرده‌ی له‌شکری ئه‌مریکا له‌ عێراق باسی له‌وه‌ کرد ترسناکترین ئاڵۆزی له‌به‌رده‌م ئاینده‌ی عێراقدا کێشه‌ی نێوان کورد و عه‌ره‌به‌.

کشانه‌وه‌ی له‌شکری ئه‌مریکا و کاریگه‌ری له‌سه‌ر دۆزی کورد له‌ عێراقدا بابه‌ت و ته‌وه‌ری گفت و گۆی مێزگردی ئه‌م هه‌فته‌یه‌ی به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مریکایه‌ که‌ تیایدا میوانداری ئه‌م به‌ڕێزانه‌ ده‌کات،

ئیسماعیل مه‌حمود ، سه‌رۆکی لیژنه‌ی ناوخۆ و ئاسایش له‌ په‌رله‌مانی هه‌رێمی کوردستان

هیوا عوسمان ، سه‌رۆکی به‌شی عێراق له‌ ڕێکخراوی نێونه‌ته‌وه‌یی په‌یامنێرانی جه‌نگ و ئاشتی.

ده‌توانن له‌ ڕێی کلیککردنی ئه‌و فایله‌ ده‌نگیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته‌ چه‌پ گوێبیستی ته‌واوی مێزگرده‌که‌ بن که‌ ماوه‌که‌ی 15:47 خوله‌که‌.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار

XS
SM
MD
LG