تۆڕه کۆمه‌ڵاتیه‌کان رۆڵیکی به‌رچاویان هه‌بوو له رێکخستنی خۆپیشاندانه‌کانی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست و جیهانی عه‌ره‌ب.
ره‌حیمی ره‌شیدی ئه‌ندامی فدراسیۆنی نێونه‌ته‌وه‌یی رۆژنامه‌وانان له واشنتن ده‌ڵێت، له کۆمه‌لگا داخراوه‌کاندا تۆڕه کۆمه‌لاتیه‌کان رۆڵێکی یه‌کجار بنه‌ڕه‌تیان بینیوه له دروستکردنی په‌یوه‌ندیه‌کی به‌رین له نێو تاکه‌کانی کۆمه‌ڵگادا.
به‌رێز ره‌شیدی ده‌ڵێت، له کۆمه‌ڵگایه‌کی وه‌کو ئێران، توێژی لاو به تایبه‌ت هۆگری ئه‌نته‌رنێت و تۆڕه کۆمه‌ڵاتیه‌کانن چونکه ئازادیه‌کانیان سه‌رکوت کراوه و له ئه‌نته‌رنێت و تۆڕه کۆمه‌ڵاتیه‌کان هه‌ست به ئازادی ده‌که‌ن.
یاسین ته‌ها، کارمه‌ندی رۆژنامه‌ی ئاوێنه له کوردستانی عێراق، له‌و بڕوایه‌دایه که له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست زیاده‌رۆیه‌کی زۆر هه‌یه به وێناکردنی تۆڕه کۆمه‌لاتیه‌کان به مه‌ترسی و هۆکاری یه‌که‌می هه‌موو شۆڕشه‌کان.
رۆژنامه‌وان یاسین ته‌ها هه‌روه‌ها ده‌ڵێت، له‌به‌ر بوونی میدیای ئازاد له هه‌رێمی کوردستانی عێراقدا، زۆر پێویست نه‌بووه که خه‌ڵک په‌نا به‌رێته به‌ر تۆڕه کۆمه‌ڵاتیه‌کان بۆ "ده‌ستاوده‌ستکردنی نهێنه‌یه‌کان".
بۆ بیستنی گفتوگۆی هاوکارمان ئه‌حمه‌د بارزانی له‌گه‌ڵ به‌رێزان و یاسین ته‌ها و ره‌حیمی ره‌شیدی ، فایلی ده‌نگی ژێره‌وه کلیک بکه. (ماوه‌ی گفتوگۆکه 17 خوله‌که).