هه‌میشه وا بوه پاش جیابونه‌وه‌ی به‌شێک وه یاخود لایه‌نێک له پارت و رێکخراوه‌یه‌کدا هه‌ر به ماوه‌یه‌کی کورت ده‌ست ده‌کرێت به گفت و گۆ و مشت و مڕ له پێناوی یه‌کگرتنه‌وه،ئاخۆ ئه‌و جیابونه‌وانه به هۆی کێشه فه‌لسه‌فی و تئوریه‌کانه‌وه بوه یان به هۆی که‌سایه‌تی و به‌رێوه‌بردنی کاروباره‌کان. ئه‌مه بابه‌تی مێزگردی ئه‌م هه‌فته‌مانه به به‌شداربوونی کاوه ئاهه‌نگه‌ری ئه‌ندامی کۆمیته‌ی ناوه‌ندی حیزبی دیموکراتی کوردستان و نوێنه‌ری حیزب بۆ کاروباری یه‌کێتی ئه‌وروپا، رامبود لوتفپوری یه‌کێک له که‌سایه‌تیه دیاره‌کانی گروپی هه‌ڵوێست وه رۆژنامه‌وان ره‌حیم ره‌شیدی.
کاوه ئاهه‌نگه‌ری: به بۆچونی من سیاسه‌ت به واتای به‌رێوه‌بردن و ئیداره‌ی کۆمه‌ڵگایه واته هیچ کێشه‌یه‌کی مودیریه‌تی له لای منه‌وه غه‌یر سیاسی نییه. ئاهه‌نگه‌ری ده‌شڵێت هۆکاری سه‌ره‌کی بۆ له‌تبوونی حیزب مانه‌وه له عه‌قلیه‌تێکدا، له بازنه‌یه‌کی فیکریدا که دوو دانه عونسری(عنصر) سه‌ره‌کی تێدا بوو ئه‌وه‌ش ئینکار و ئینحصار بوو.
رامبود لوتفپوری: له راستیدا ئێمه له دوای ئه‌و دابڕانه هیچ جیاوازیکمان له مودیریه‌ت و شێوه‌ی به‌رێوه‌ی حیزب‌دا نه‌دی، واته ئه‌وه‌ی که پێشتر هه‌بوو، ئه‌و ره‌خنانه له شێوازی مودیریه‌تی حیزب ده‌گیرا دوای دابڕانیش هه‌ر ئه‌و شته دیسان دووپات بوه‌وه. لوتفپوری ده‌شڵێت هه‌موو ئه‌و ده‌رگانه‌ی که کرابونه‌وه وه هیوا به‌خش بوون بۆ ئه‌وه‌ی بکرێ داهاتویه‌کی رووناک به‌رهه‌م بێنن به‌داخه‌وه یه‌ک له دوای یه‌ک داخران.
ره‌حیم ره‌شیدی: هه‌میشه فه‌زای دیموکراتیکی نێو حیزبی دیموکرات هه‌میشه ئه‌و مه‌ودا و ده‌ره‌تانه هه‌یه که کێشه‌کان ئه‌گه‌ر به‌ر ته‌سکێش بکرێنه‌وه دیسان باس بکرێن و بێنه گۆڕێ. ره‌شیدی ده‌شڵێت له 30 ساڵی رابووردا سێ جیابونه‌وه له حیزبی دیموکرات‌دا روویان داوه ناکرێ بۆ ئه‌وه‌ی ره‌وایی به دوو پروسه‌ی شکه‌ست خواردووی پێشوو بدێت و دیسان هه‌مان ده‌سته واژه و چه‌مکه‌کان به کار بهێنیته‌وه.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی گفتوگۆكه بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 36:34 خوله‌که.