له 17 ی مانگی دووه‌وه خۆپـیشـاندانی ناڕه‌زایی هه‌رێمی کوردســتانی عێراقی گرتۆته‌وه و به تایبه‌تی شـاری سلێمانی و ناوچه‌کانی ده‌وروبه‌ری. له‌و خۆپـیشـاندانانه‌دا ژماره‌یه‌ک کوژراو برینداری که‌وتوونه‌ته‌وه و له پاڵیدا توندوتیژی دیکه ڕوویانداوه وه‌کو سـووتاندنی که‌ناڵی نالیا NRT له شـاری سلێمانی و هه‌روه‌ها که‌سـانیش هه‌ن ده‌ڵێن به ته‌له‌فون هه‌ڕه‌شه‌یان لێـکراوه هه‌تا له دژی ده‌سه‌ڵاتدارانی هه‌رێمی کوردسـتان قسه نه‌که‌ن.
لایه‌نگرانی خۆپـیشـانده‌ران ده‌ڵێن حکومه‌ت و لایه‌نه ده‌سه‌ڵاتداره‌کان زۆر به توندی ڕووبه‌ڕووی خۆپـیشـانده‌ران بوونه‌ته‌وه و زۆر بێ باکانه ته‌قه‌یان به‌سه‌ر و ناو خۆپـیشـانده‌راندا کردووه. حکومه‌تیش ده‌ڵێت خۆپـیشـانده‌ران مۆڵه‌تی فه‌رمیان وه‌رنه‌گرتووه و به ئاشـتیانه ڕای خۆیان ده‌رنه‌بڕیوه.
هاوکارانمان موعته‌به‌ر شیروانی و حه‌یده‌ر که‌ریم مێزگردی ئه‌م هه‌فته‌یه‌یان بۆ ئه‌م مه‌سه‌له‌یه ته‌رخان کردووه و ئه‌م به‌ڕێزانه‌ش میوانه‌کان بوون:
شیروان شه‌میرانی، شیکه‌ره‌وه‌ی کاروباری سیاسی عێراق و ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست.
دکتۆر کاوه مه‌حمود گوته‌بێژی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردسـتانی عێراق.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی مێزگرده‌كه بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیانه‌ی ده‌سته چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 27:15 خوله‌كه.