سه‌باره‌ت به ڕووداوه‌کانی ئه‌مڕۆی هه‌رێمی کوردسـتانی عێراق و به تایبه‌تی خۆپـیشـاندانه‌کان و داواکاری خۆپـیشـانده‌ران، هاوکارانمان حه‌یده‌ر که‌ریم و موعته‌به‌ر شیروانی مێزگردی ئه‌م هه‌فته‌یه‌یان بۆ ئه‌م بابه‌ته ته‌رخان کرد و میوانه‌کان ئه‌م به‌ڕێزانه بوون:
عه‌بدولڕه‌زاق عه‌لی، به‌ڕێوه‌به‌ری ڕادیۆ و ئاژانسی ده‌نگ‌وباسی په‌یامنێر.
شیروان شه‌میرانی، ڕۆژنامه‌وان و شـاره‌زای کاروباری عێراق و ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست.
بڕیاره په‌رله‌مان له‌گه‌ڵ هه‌موو لایه‌نه‌کانی خۆپـیشـانده‌ران به نوێنه‌رانی خۆپـیشـاندانه‌کانی به‌رده‌رکی سه‌رای سلێمانیشه‌وه کۆبوونه‌وه‌یه‌ک له 27 ی ئه‌م مانگه سـازبکه‌ن بۆ تاووتوێکردنی داواکاری خۆپـیشـانده‌ران، به‌ڵام لایه‌نی خۆپـیشـانده‌ران مه‌رجی ئه‌وه‌یان داناوه که له پـێش هه‌موو شـتێـک ئه‌وانه‌ی ته‌قه‌یان له خۆپـیشـانده‌ران کردووه ده‌سـتگیربکرێن و دادگایی‌بکرێن.
له‌و باره‌یه‌وه شیروان شه‌میرانی ده‌ڵێت ئه‌و مه‌رجه ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌و قسه گۆڕینه‌وه‌یه‌ی که له نێوان خۆپـیشـانده‌ران یان لایه‌نه ئۆپـۆزسیۆنه‌کان، واته هه‌رسێ لایه‌نی ئۆپـۆزسیۆن له‌گه‌ڵ لایه‌نی ده‌سه‌ڵاتدا کراون، چونکه به شێوه‌یه‌کی ناڕاسته‌وخۆ قسه‌یان له‌گه‌ڵ یه‌کتریدا کردووه، ئه‌وه‌ش چ له ڕێـگای په‌رله‌مانه‌وه یان دانشـتنی دوو قۆڵی لایه‌نه‌کان، وه ئه‌و مه‌رجه‌ی خۆپـیشـانده‌ران دایانـناوه له‌وێوه سه‌رچاوه‌ی گرتووه. چونکه له ماوه‌ی ئه‌م مانگه هه‌تا ئێسـتا ئه‌و قسـانه‌ی کراون و ئه‌و بڕیارانه‌ی په‌رله‌مان داویه‌تی بۆ جێبه‌جێـکردنی 17 خاڵه‌که و هه‌روه‌ها سه‌رۆکی هه‌رێمیش له وتاره‌کانی ئاماژه‌ی بۆ کردوون، هه‌تا ئێسـتا هیچ کام له‌و خاڵانه نه‌چوونه‌ته بواری جێبه‌جێـکردنه‌وه.
عه‌بدولڕه‌زاق عه‌لی له تێبینیـیه‌کانی له‌سه‌ر ئه‌م پـرسیاره و بۆچوونه‌کانی شیروان شه‌میرانی ده‌ڵێت دانیشتن شتێـکی زۆر باشه، به‌ڵام ئه‌و مه‌رجه پـێش‌وه‌خته زۆر سه‌یره، چونکه ئه‌گه‌ر بته‌وێت دادگایی بکه‌یت ئه‌وا کاتی ده‌وێت، ئه‌گه‌ر باسیش له دادگایی‌کردن ده‌کرێت ده‌بێت هه‌موو ئه‌و که‌سـانه‌ی ته‌قه‌یان کردووه بگرێته‌وه به‌وانه‌شی له هه‌ڵه‌بجه ته‌قه‌یان کردووه و هه‌روه‌ها ئه‌و که‌سـانه‌ی خه‌ڵـکیان هانداوه به‌ردباران بکه‌ن و ئه‌و که‌سـانه‌ی چوون مۆڵه‌تی خۆپـیشـاندانه‌که‌ی 17 ی مانگی دوویان وه‌رگرتبوو و به‌ڵێنیان دابوو له چوارچێوه‌یه‌کدا بیکه‌ن و کاتژمێر چه‌ند ده‌سـتپـێـبکات و که‌ی ته‌واوبێت. ده‌شڵێت ته‌نها لقی چواری پارتی دیموکراتی کوردسـتان 61 گولـله‌ی پـێوه‌یه. هه‌روه‌ها ده‌بێت ئه‌وانه‌ش دادگایی بکرێن که شه‌و ڕۆژ له ته‌له‌فیزیۆن و ڕادیۆکانه‌وه خه‌ڵـکی هان ده‌ده‌ن بۆ ئه‌وه‌ی بچنه سه‌ر باره‌گاکان. بۆیه ده‌بێت لیژنه‌یه‌کی لێـکۆڵینه‌وه به ڕوون و ئاشـکرایی و به ئاگاداری هه‌موو خه‌ڵـکی کوردسـتان له که‌سـانی بێ لایه‌ن پـێـکبهێنرێت و ده‌سـت به لێـکۆڵینه‌وه بکات له سه‌ره‌تای مه‌سه‌له‌کانه‌وه و هه‌تا کوێ گه‌یشـتووه و هه‌ر هه‌موو بچنه به‌رده‌می ئه‌و لیژنه‌یه و هه‌ر که‌سه و قسه‌ی خۆی بکات.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی مێزگرده‌که بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 30:51 خوله‌كه.