Accessibility links

مێزگردی هه‌فته‌: عێراق له‌ نێوان تورکیا و ئێراندا

  • Shayan Pasha

مێزگردی هه‌فته‌: عێراق له‌ نێوان تورکیا و ئێراندا

مێزگردی هه‌فته‌: عێراق له‌ نێوان تورکیا و ئێراندا

له‌و ده‌مه‌ی له‌ جیهانی عه‌ره‌بیدا ڕه‌وشی سیاسی گه‌رماوگه‌رمێتی و له‌ وڵاتێکه‌وه‌ به‌ره‌و وڵاتێکی تر ته‌شه‌نه‌ی کردووه‌، دوو وڵاتانی نا عه‌ره‌بی پێشبڕکێ ده‌که‌ن بۆ وه‌رگرتنی ڕۆڵی ڕێبه‌را‌یه‌تی له‌ ناوچه‌که‌دا. ئه‌وه‌ش نیگه‌رانی هێناوه‌ته‌ ئاراوه‌ له‌ مه‌ترسی ده‌ستێوه‌ردانێکی قوڵتر له‌ کاروباری ناوخۆی وڵاتان و ئاڵۆزبوونی ڕه‌وشه‌که‌ له‌ بری چاره‌سه‌رکردنی.

عێراقیش وه‌ک یه‌کێك له‌ وڵاتانی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست که‌ دراوسێی نزیکی هه‌ردوو ئێران و تورکیایه‌ هه‌ر ده‌مه‌ی چمکی به‌ده‌ست یه‌کێکیانه‌وه‌یه‌ و ئه‌م شه‌ڕه‌ سارده‌ی نێوان هه‌ردوو وڵاته‌که‌ له‌ عێراق زۆر به‌ خێرایی په‌ره‌ده‌سه‌نێت.

ئایا ده‌ستێوه‌ردانی تورکیا و ئێران له‌ کاروباری عێراق له‌ که‌یه‌وه‌ ده‌ستیپێکردووه‌ و چ مه‌رامێکی سیاسی له‌ پشته‌وه‌یه‌؟ و به‌ره‌و چی کۆتایی پێدێت؟

بۆ وڵامی ئه‌م پرسیارانه‌ هاوکارمان شایان پاشا مێزگردێکی به‌ ناوی عێراق له‌ نێوان تورکیا و ئێراندا سازکرد.

میوانه‌کانی به‌رنامه‌ بریتی بوون له‌

د. جه‌بار قادر، پسپۆر له‌ بواری رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست له‌ هۆڵه‌ندا.

د. نه‌ژده‌ت ئاکره‌یی، پروفیسۆری یاسای نێوده‌وڵه‌تی له‌ زانکۆی سه‌ڵاحه‌دین له‌ هه‌ولێر.

ده‌توانن له‌ ڕێی کلیککردنی ئه‌و فایله‌ ده‌نگیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته‌ چه‌پ گوێبیستی ته‌واوی مێزگرده‌که‌‌ بن که‌ ماوه‌که‌ی 17:00 خوله‌که‌.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار

XS
SM
MD
LG