Accessibility links

مێزگردی هه‌فته‌ سه‌باره‌ت به‌ میدیای کو‌ردی‌

  • Shayan Pasha

مێزگردی هه‌فته‌ سه‌باره‌ت به‌ میدیای کو‌ردی‌

مێزگردی هه‌فته‌ سه‌باره‌ت به‌ میدیای کو‌ردی‌

میدیا هه‌ر به‌ ته‌نها ڕۆژنامه‌ و گۆڤار و که‌ناڵه‌کانی ڕاگه‌یاندن نا‌گرێته‌وه‌، به‌ڵکۆ له‌ ڕێی میدیاوه‌ ده‌توانرێت ئاستی ڕۆشنبیری و کۆمه‌ڵایه‌تی و ئابوری و سیاسی و ئیداری کۆمه‌ڵگایه‌ك لێـکبدرێته‌وه‌.

ئایا میدیای کوردی هه‌تا چ ڕاده‌یه‌ك ده‌زگایه‌که‌ بۆ گه‌یاندنی هه‌واڵ و زانیاریـیه‌کان بۆ هاوڵاتیان به‌ شێوه‌یه‌کی بێ لایه‌نه‌؟ و ئایا هه‌تا چ ڕاده‌یه‌ك توانیویه‌تی دیمه‌نی ڕاسته‌قینه‌ی ڕووداوه‌کانی کوردستان بخاته‌ به‌رده‌م خوێنه‌ر و بینه‌ر و گوێگرانیـیه‌وه‌؟ و ئایا میدیای سه‌ربه‌خۆ بوونی هه‌یه‌ له‌ کوردستاندا یان نا؟

بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ هاوکارمان شایان پاشا با‌نگهێشتی دوو میوانی کرد بۆ تاووتوێکردنی ئه‌م مه‌سه‌له‌یه‌، ئه‌وانه‌یش ئه‌م به‌ڕێزانه‌ن:
عه‌دنان عوسمان، ئه‌ندامی په‌رله‌مانی کوردستان.
عه‌داله‌ت عه‌بدوڵا، سه‌رنووسه‌ری گۆڤاری واڵا پرێس.

ده‌توانن له‌ ڕێی کلیککردنی ئه‌و فایله‌ ده‌نگیه‌ی سه‌روه‌ی ده‌سته‌ چه‌پ گوێبیستی ته‌واوی مێزگرده‌که‌ بن که‌ ماوه‌که‌ی 18:00 خوله‌که

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار

XS
SM
MD
LG