مالکی و ئاڵای کوردستان له خانه‌قین
چه‌ند ڕۆژێک له‌مه‌و پێش به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی پۆلیسی ئوستانی دیالی فه‌رمانێکی ئاراسته‌ی فه‌رمانداریه‌تی خانه‌قین کردوه و ئاماژه به بریارێکی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عێرق ده‌کات و وه‌زاره‌تی ناوخۆ به قه‌ده‌گه‌کردنی هه‌ڵکردنی ئاڵای کوردستان له‌سه‌ر فه‌رمانگه حکومیه‌کانی شاره‌که که بوه هۆێ ناڕه‌زایی نه‌ک ته‌نها هاو‌ڵاتیانی خانه‌قین به‌لکو سه‌راپای هه‌رێمی کوردستانیشی گرته‌وه و له‌به‌رامبه‌ردا نه‌ک هه‌ر ئاڵاکه نه‌هێنرایه خواره‌وه به‌ڵکۆ له سه‌ربان و هه‌مو شوێنیکی تردا ئاڵاکان به‌رز کرانه‌وه.
مه‌حه‌مه‌د مه‌لا حه‌سه‌ن فه‌رمانداری شاری خانه‌قین و سه‌روه‌ر ده‌لۆیی چالاکی سڤیل و ئه‌ندامی کۆمیته‌ی به‌رگری له به‌رژه‌وه‌ندیه گشتیه‌کان له شاری خانه‌قین میوانی مێزگردی ئه‌م هه‌فته‌ی به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مریکا بون.
فه‌رمانداری خانه‌قین ده‌ڵێت ئێمه هه‌میشه قایل نه‌بوێنه به‌و فه‌رمانانه‌ی که دژ به ئیراده‌ی میلله‌ته‌که‌مان و ئاینده‌ی شاری خانه‌قین بێت. مه‌حه‌مه‌د مه‌لا حه‌سه‌ن ده‌شڵێت هیچ له به‌نده‌کانی 140 پیاده نه‌کراون و ته‌نانه‌ت ئه‌وه‌ی قه‌ره‌بوه‌که‌ش وه‌کو مۆرفین ده‌ێبینم که کاتی پێ ده‌کوژن و کات کوشتنیش له به‌رژه‌وه‌ندیماندا نییه. فه‌رماندارانی خانه‌قین له به‌شێکی تری قسه‌کانیدا ده‌ڵێت ئیمه هیچ بریارێک، نه‌ک ئه‌م بریاره ، هه‌ر بریارێکی تریش له‌مه توندتر ده‌ر بچێ و له قازانجی شاره‌که‌مان نه‌بێ ، له دژی ئیراده‌ی میلله‌تمان بێ ئاماده نیین به هیچ شێوه‌یه‌ک جێ به جێ بکه‌ێن و سه‌رئه‌نجامه‌که‌شی له ئه‌ستۆ ده‌گرین.
سه‌روه‌ر ده‌لۆیی چالاکی سڤیل و ئه‌ندامی کۆمیته‌ی به‌رگری له به‌رژه‌وه‌ندیه گشتیه‌کان ئه‌ویش ده‌ڵێت هه‌مو خه‌ڵکی خانه‌قینی به‌شه‌ره‌ف دژ ئه‌و بریاره‌ن که مالکی ده‌ری خستوه به‌رامبه‌ر کورده‌کانی شاره‌که و دوباره بۆ ته‌عریبکردنی و گؤڕینی ناوه‌که‌ی و دابه‌زینی ئاڵای کوردستان له شاری خانه‌قین و ده‌شڵێت ده‌ستخۆشی ده‌که‌ێن له فه‌رمانداری خانه‌قین و له ئه‌نجومه‌نی شاری خانه‌قین که بریاریان دا ئه‌و بریاره قه‌ت جێ به جێ نه‌که‌ن و ئاڵای کوردستان به‌رز بکه‌نه‌وه و گه‌شه‌ی پێ بده‌ن.
ده‌توانن له ڕێی کلیککردنی ئه‌و فایله ده‌نگیه‌ی سه‌روه‌ی ده‌سته چه‌پ گوێبیستی ته‌واوی گفت و گۆکه بن که ماوه‌که‌ی25:10 خوله‌که