مێزگردی ئه‌م هه‌فته‌ی به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مریکا سه‌باره‌ت به رووداوه‌کانی ناوچه‌ی بادینان و هێڕش بردنه سه‌ر مه‌ی فرۆش ومه‌ساج خانه و هوتیله‌کاندایه . میوانانی به‌ڕنامه کاک مه‌ولود باوه موراد ئه‌ندامی مه‌کته‌بی سیاسی یه‌کگرتوی ئیسلامی وه کاک خالد ئه‌حمه‌د کاڕگێڕی لقی یه‌کی پارتی دیموکراتی کوردستان.
مه‌ولود باوه موراد: ده‌ڵێت کێشه‌ی هه‌ڵکوتانه سه‌ر مه‌ێخانه و باڕ و مه‌ساج له کوردستان هه‌ی ئیمرو نییه تا بلێت شتێک له کت و پڕ رووی دا له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌و کارانه پێویستی به ئێمه نییه ، نه حیزبی ئێمه و نه بۆچون و بیرکردنه‌وه‌ی ئێمه وه پێمان وایه ئه‌و شتانه به هیچ شێوه‌یه‌ک به توند و تیژی چاره‌سه‌ر ناکرێت.
خالد ئه‌حمه‌د: ده‌ڵێت ئاسانه کاک مه‌ولود خۆی بدزێته‌وه له ڕۆڵی یه‌کگرتو ئیسلامی له‌و ڕووداوانه و ئاماژه به ڕۆڵی نیگه‌تیڤانه‌ی که‌ناڵی سپیده و راگه‌یاندنه‌کانی یه‌کگرتو ده‌کات له ڕۆمالکردنی رووداوه‌کان.
ده‌توانن له ڕێی کلیککردنی ئه‌و فایله ده‌نگیه‌ی سه‌روه‌ی ده‌سته چه‌پ گوێبیستی ته‌واوی گفت و گۆکه بن که ماوه‌که‌ی27:54 خوله‌که