ڕۆژی یه‌کشه‌ممه له شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی کوردستانی عێراق کۆنفرانسێکی تایبه‌ت به‌سترا له ژێر ناونیشانی (( هاوبه‌شین له دادپه‌روه‌ری جیهانیدا)).
دادوه‌ر ڕزگار محه‌مه‌د ئه‌مین ئه‌ندامی په‌رله‌مانی هه‌رێمی کوردسـتانی عێراق ده‌ڵێت ئامانجی ئه‌م کۆنفرانسه بوونی عێراقه به ئه‌ندام له دادگای نێونه‌ته‌وه‌یی تاوانه‌کاندا.
له گفت‌وگۆیه‌کی ڕاسته‌وخۆدا له‌گه‌ڵ هاوکارمان به‌ڵێن ساڵح ، دادوه‌ر ڕزگار که به‌شداری له کۆنفرانسه‌که‌دا کردبوو ده‌ڵێت هه‌نگاوێکی گرنگ ده‌بێت ئه‌گه‌ر بێت‌و عێراق ببێته ئه‌ندامی ئه‌و دادگایه.
ده‌توانن گوێبیستی گفت‌و‌گۆکه بن له‌ڕێی کلیککردنی ئه‌و فایله ده‌نگیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ که ماوه‌که‌ی 10:10 خوله‌که.