ڕزگار عه‌لی سه‌رۆکی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای که‌رکووک ده‌ڵێت ماده‌ی 140 ته‌نها بریتی نییه له‌وه‌ی ریفراندۆم بکرێت که ئایا که‌رکووک کوردستانه و سه‌ربه هه‌رێمی کوردستان ده‌بێت یا نا، چونکه له ڕاسـتیدا چه‌ند بڕگه‌یه‌کی زۆر گرنگی تێدایه. یه‌ک له‌و بڕگانه په‌یوه‌ندی به فه‌رمانبه‌ران و دامه‌زراندنه‌وه هه‌یه. له بواری دامه‌زراندندا، ئه‌و ئاواره کوردانه‌ی که‌وا حکومه‌تی پێشوو له که‌رکووک ده‌ری کردوون و هه‌روه‌ها بێ به‌شیانی کردووه له دامه‌زراندن ده‌بێت حکومه‌تی فیدراڵ به پێی ماده‌ی 140 له ده‌ستوری عێراق بواری دامه‌زراندنیان بۆ بڕه‌خسێنێت.
ده‌ڵێت به‌شی دووه‌می که په‌یوه‌ندی به فه‌رمانبه‌رانه‌وه هه‌یه، هه‌موو ئه‌و فه‌رمانبه‌رانه‌ی که‌وا دوورخراونه‌ته‌وه بۆ ده‌ره‌وه‌ی سنوری پارێزگای که‌رکووک یان له ده‌ره‌وه‌ی سنوری پارێزگای که‌رکووک دامه‌زرێندراون چ له هه‌رێم بێ یا له پارێزگاکانی ناوه‌ڕاست و خواروی عێراق بێت، به پێی ماده‌ی 140ی ده‌ستوری عێراق بۆیان هه‌یه بگه‌رێنه‌وه سنوری پارێزگای که‌رکووک.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی گفتوگۆكه بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیانه‌ی ده‌سته چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 5:11 خوله‌كه.