له‌م چه‌ند ڕۆژه‌ی دواییدا ڕێکخراوی ڕۆژنامه‌نوسانی بێ‌سنور نامه‌یه‌کیان ئاراسته‌ی سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان کرد. تیایدا ئاماژه به پێشێلکاری مافی ڕۆژنامه‌نوسان ده‌کات. هه‌ر له‌م کاته‌دا ڕێکخراوی لێخۆشبوونی نێونه‌ته‌وه‌یی له ڕاپۆرتێکدا باس له پێشێلکاری مافه‌کانی مرۆڤ له هه‌رێمی کوردستان ده‌کات دوابه‌دوای خۆپیشاندانه‌کانی شاری سلێمانی. له‌م وتووێژه‌دا ده‌خیلی شه‌مۆ ئه‌و پرسیاره له حاکم ڕزگار محه‌مه‌د ئه‌مین ده‌کات ئایه تا چه‌ندێک ئه‌م پێشێلکارییانه جدین تا بگاته ئه‌و ڕاده‌یه‌ی ڕێکخراوی نێونه‌ته‌وه‌یی باسی لێوه‌بکات.
ده‌توانن له ڕێی کلیککردنی ئه‌و فایله ده‌نگیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ گوێبیستی ته‌واوی گفت و گۆکه بن که ماوه‌که‌ی 9:30 خوله‌که.