به‌ره‌به‌یانی ڕۆژی یه‌کشه‌ممه ڕژێمی ئێران 5 که‌سی له زیندانی ئه‌وین له تاران له‌سێداره دا، له‌وانه شیرین عه‌له‌م هولوو ئه‌وه‌ی له مانگی پـێـنجی 2007 وه له تاران ده‌سـتگیرکرا و به‌پـێی زانیاریـیه‌کانی که ده‌ست ده‌زگاکانی ڕاگه‌یاندن که‌وتوون ئازار و ئه‌شـکه‌نجه‌یه‌کی زۆر درابوو و خرابووه زیندانی تاکه که‌سیـیه‌وه.
له‌و باره‌یه‌وه ڕه‌زا مه‌نوچه‌هری چالاکی مافه‌کانی مرۆڤ که هه‌ر بۆخۆشی له بنه‌ماڵه‌ی شیرین عه‌له‌م هولووه ده‌ڵێت ده‌سه‌ڵاتدارانی ئێران نه ئێمه و نه پارێزه‌ره‌که‌یان پـێشـتر له بڕیاری جێبه‌جێـکردنی له‌سێداره‌دانه‌که نه‌کردۆته‌وه.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی گفتوگۆكه بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیانه‌ی ده‌سته چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 7:38 خوله‌كه.