ڕه‌زا مه‌نوچه‌هری: کاتێک که‌سێک گیانی له ده‌ست دا ئه‌بێت به شێوه‌یه‌کی مرۆڤایه‌تیانه ڕێزی لێ‌بگیردرێت
ماوه‌یه‌که ڤیدیۆیه‌ک له سه‌ر ئینترنێت پیشان ده‌درێت که چه‌ند که‌سێکی کوژراو که له ئه‌ندامانی هیزه چه‌کداره‌کانی ئۆپۆزسیۆنی کوردی ده‌چن و به ده‌ستی هێزه‌کانی ڕژێمی ئێرانی کوژرابن، به شیوه‌یه‌کی نا مرۆڤانه ڕایان ده‌کێشن و ڕه‌فتاری نه‌گونجاو له‌گه‌ڵ ته‌رمه‌کان ده‌که‌ن. ڕه‌زا مه‌نوچه‌هری چالاکی کار‌و باری سڤیل له هه‌ڤپه‌یڤینێکدا له‌گه‌ڵ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مریکا ده‌ڵێت ئه‌وه‌ی بێڕیزی به‌رامبه‌ر به ته‌رم ده‌کات، ئه‌وه نیشانه‌ی نه‌مانی ڕه‌وشی ئاکاری و مرۆییه له لای ئه‌و که‌سانه‌ی که به‌و شیوه‌یه ڕه‌فتار ده‌که‌ن.