له‌م له‌شکه‌ر کێشیه‌ی که ئێستاکه له لایه‌ن تورکیا و ئێرانه‌وه له ئارادایه به به‌هانه‌ی پارتی کارگه‌رانی کوردستان(ث.ك.ك) و پارتی ئازادی ژیانی کوردستان(پژاک) و بی ده‌نگی وڵاته یه‌کگرتوه‌کان وه‌کو باس ده‌کرێت، هه‌ڵسه‌نگاندنی کاربه‌ده‌ستانی کوردی چیه به‌رامبه‌ر به‌و بێ ده‌نگیه؟ ئایا ئه‌مریکا به ڕاستی له فه‌رهه‌نگ و که‌ڵتوری ناوچه‌که‌دا به باشی تێگه‌یشتوه بۆ ئه‌وه‌ی ڕێبازه‌کانی له‌وێدا به سه‌رکه‌وتوانه پیاده بکات و ئه‌نجام بدات؟
زۆر جار له لایه‌ن رێبه‌رانی پژاک و پ.ک.ک و لایه‌نه‌کانی تره‌وه ده‌بیستین ئه‌وان که تا ئێستا ده‌ستیان بگره بۆ تاکه سه‌ربازێکی ئه‌مریکیش درێژ نه‌کردون له‌به‌ر چی هه‌ڵوێستی ئه‌مریکا به‌رامبه‌ر به‌و ڕێکخراوانه که نوێنه‌رایه‌تی به‌شیکی زۆری گه‌لی کوردن به‌و جۆره‌یه؟
رزا مه‌نوچه‌هری ڕۆژنامه‌وان و چالاکی مافه‌کانی مرۆڤ له هه‌ڤپه‌ێڤینێکدا له‌گه‌ڵ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مریکا ده‌ڵێت به‌شێک له کاربه‌ده‌ستانی کوردی له هه‌رێمی کوردستان پیان وایه ئه‌مریکا له‌به‌ر ئه‌وه‌ی هێشتا له عێراقدا ئاسایشی وڵاته‌که‌ی به ده‌سته‌وه‌یه ده‌بێ هه‌ڵویستی هه‌بێت به‌رامبه‌ر به‌و ده‌ست درێژیانه‌ی ئێران و تورکیا بۆ سه‌ر خاکی هه‌رێمی کوردستان وه بۆجونێکی تر هه‌یه لایه‌نه کوردیه‌کان له‌و بڕوایه‌دان ئه‌مریکا خۆی چرای سه‌وزی بۆ تورکیا هه‌ڵکردوه که له باره‌گای پارتی کرێکارانی کوردستان بدات وه هه‌ر وه‌ها بێ ده‌نگیشی به‌رامبه‌ر به ده‌ست درێژیه‌کانی ئێران هه‌ڵبژاردوه که ئه‌مه وه‌کو سیاسه‌تێکی دوو فاقی ئه‌مریکایه به‌رامبه‌ر به روداوه‌کان له ناوچه‌که‌دا لێک ده‌ده‌نه‌وه. مه‌نوچه‌هری ده‌شڵێت شه‌قامی کوردی پیان وایه ئه‌مریکا خۆی به شێوه‌یه‌ک له شیوه‌کان له پشتی ده‌ست درێژیکانه‌وه‌یه بۆ سه‌ر خاکی هه‌رێمی کوردستان و لێدانی باره‌گاکانی پارتی کرێکارانی کوردستان و هه‌ر وه‌ها پژاکیش وه پیان وایه ئه‌مریکا ئه‌توانی هه‌ڵویستی باشتری هه‌بێت و له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌مریکا بێ ده‌نگه ئه‌و وڵاتانه‌ش به ئاره‌زوی خۆیان بۆردومانی خاکی هه‌رێمی کوردستان ده‌که‌ن.
ده‌توانن له ڕێی کلیککردنی ئه‌و فایله ده‌نگیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ گوێبیستی ته‌واوی گفت و گۆکه بن که ماوه‌که‌ی 7:48 خوله‌که.