ئایا چ خوێندنه‌وه‌یه‌ک هه‌یه بۆ ئه‌و ڕێباز و هه‌ڵوێست و کردارانه‌ی که سه‌رۆک وه‌زیری تورکیا و حکومه‌تی ئاکه‌په له‌به‌ر گرتون، که له لایه‌که‌وه به‌رده‌وامن له تۆپبارانکردنی قه‌ندیل و ناوچه‌کانی ده‌وروبه‌ر و له لایه‌کی تریشه‌وه هه‌ڕ ڕۆژ به ده‌یان ده‌ستگیر ده‌کرێن؟
ڕۆژنامه‌وان و چالاکی مافه‌کانی مرۆڤ ڕزا مه‌نوچه‌هری له وت‌و وێژێکدا له‌گه‌ڵ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مریکا ده‌ڵێت پاش هه‌ڵبژاردنه په‌ڕله‌مانیه‌کان ئاکه‌په چاوه‌ڕوانی نه ده‌کرد کورده‌کان سه‌رکه‌وتنێکی ئاوا گه‌وره به ده‌ست بهێنن، ئه‌مه بوه هوی نگرانی تورکیا و مه‌ترسی ئه‌وه‌ی له ئاینده‌دا کورده‌کان داوای مافێکی زۆرتر بکه‌ن و ئه‌مه ئامانجی سه‌ره‌کیه که ده‌یانه‌وێ کورد به لاوازی بمێنیته‌وه و له داخوازیه‌کانیان پاشه‌کشه بکه‌ن.
ده‌توانن له ڕێی کلیککردنی ئه‌و فایله ده‌نگیه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ گوێبیستی هه‌مو گفت و گۆکه بن که ماوه‌که‌ی 14:45خوله‌که.