بڕیار بوو ، له‌سه‌ر داواکاری به‌رپرسانی باڵای عێراق به سه‌رۆک کۆماری ئه‌و وڵاته‌وه، کۆنگره‌یه‌کی نیشتیمانی به‌رفراوان بۆ لایه‌ن و پێکهاته سه‌ره‌کیـیه‌کانی عێراق ساز بدرایه، وه‌لێ هه‌تا ئێستا ئه‌و کۆنگره‌یه ساز نه‌درا و نیشانه‌ی سازدانیشی لێڵه.
سه‌ره‌تا ده‌گوترا که له دوای کۆنگره‌ی لوتکه‌یی وڵاتانی عه‌ره‌بی ، زه‌مینه خۆش ده‌بێت بۆ سازدانی کۆبوونه‌وه‌ی نیشتیمانی عێراق، به‌ڵام ئه‌وه‌ش ڕووی‌نه‌دا.
په‌رله‌مانتاری عێراق له‌سه‌ر لیستی هاو په‌یمانی کوردستانی و ئه‌ندامی کۆمیته‌ی په‌یوه‌ندیـیه‌کانی ده‌ره‌وه له په‌رله‌مانی عێراق دکتۆر ڕه‌وه‌ز خۆشناو، ده‌ڵێت له به‌غدا پرۆسه‌یه‌کی داڕێژراو هه‌یه بۆ قۆرغکردنی ده‌سه‌ڵات له لایه‌ن سه‌رۆک وه‌زیرانه‌وه و لیستی ده‌وڵه‌تی یاساش هیچ نیازێـکیان نیـیه بۆ چاره‌سه‌رکردنی کێشه‌کان و به پێچه‌وانه‌وه پرۆگرام هه‌یه بۆ خوڵقاندنی قه‌یران.
ناوبراو ده‌ڵێت هه‌تا ئه‌و گرفتانه چاره‌سه‌ر نه‌کرێن هیچ کام له کێشه‌کانی عێراق چاره‌سه‌ر ناکرێن.