Accessibility links

سێشەممە لە پێنج ویلایەتی ئەمریکا دەنگدانی بەرایی دەکرێت


بنکەکانی دەنگدان ئەمڕۆ سێشەممە لە پێنج ستانی وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا دەکرێنەوە و تیایاندا دەنگدەران لە دەنگدانی بەرایـیدا پاڵێوراوانی خۆیان بۆ سەرۆکایەتی هەڵدەبژێرن ، هاوکاتی ئەوەی کە دۆناڵد ترەمپی کاندیدی کۆماری و خاتو هیلەری کلنتن ی دیموکرات هەوڵی زیاتری خۆیان دەدەن بۆ ئەوەی لە ریزبەندی پێشەنگیدا بمێننەوە . لە هەمان کاتدا ئەو کاندیدانەی لە رێزبەندەکەدا لە دواوەن هەوڵدەدەن هەڵمەتەکانیان بۆ سەرۆکایەتی ببوژێننەوە.

جێی ئاماژەیە فلۆریدا ستانێکی سەرەکیە لە دەنگدانی بەرایی ئەمڕۆدا کە تێدا براوەی پارتی کۆماری 99 شاند بەدەست دێنێت. بە گوێرەی ئەو دوو راپرسییەی دوێنێ بڵاوکرانەوە، ئاماژە بەوەدەکەن کە دۆناڵد ترەمپ بە رێژەی بەلای کەم لەسەدا 17 لە فلۆریدا لە پێش رکەبەرەکەی سیناتۆری فلۆریدا مارکۆ روبیۆ وەیە، ناوبراو پێویستیەکی زۆری بە بردنەوە لەو ستانەدا هەیە بۆ ئەوەی پێگەی خۆی لە نێو کاندیدانی سەرۆکایەتی پتەو ەهێز بکات.

ئۆهایۆش ستانی دووهەمە کە سەنگی بخرێتە سەر و تیایدا دۆنەڵد ترەمپی کاندیدی کۆماریەکان لە پێشبڕکێیەکی لێکەوە نزیکە لەگەڵ جۆن کەیسیکی فرمانڕەوای ستانەکە.

XS
SM
MD
LG