Accessibility links

پێشێلکرانی مافه‌کانی مرۆڤ له‌ ئێران

  • Salah Piroty

ئه‌حمه‌د شه‌هید نوێنه‌ری تایبه‌تی ئه‌نجومه‌نی مافه‌کانی مرۆڤ

ئه‌حمه‌د شه‌هید نوێنه‌ری تایبه‌تی ئه‌نجومه‌نی مافه‌کانی مرۆڤ

نوێنەری تایبەتی نەتەوەیەکگرتوەکان بۆ هەڵسەنگاندنی دۆخی مافەکانی مرۆڤ لە ئێران هوشداری سەبارەت بە "پێ شێل کردنی مافەکانی مرۆڤ لە ڕووی سیستمی حکومەتی و بە شێوەیەکی بەردەوام" لە ئاستێکی بەربڵاودا دەدات کە لە ئێران دا لە گٶڕێ دایە. ئەحمەد شەهید بە کومیتەی گشتی نەتەوەیەکگرتوەکان، کە لە گەڵ ئەو جۆرە مەسەلانە ڕووبەروویە، کوتی هیوادارە سەرۆکی نوێی ئێران چاکسازی یەکانی بەڵێن دراو سەبارەت بە باشکردنی دۆخەکە بە ئەنجام بگەیەنێت. لە نەتەوە یەکگرتووەکانەوە، پەیامنێری دەنگی ئەمەریکا مارگارێت بەشیرMargaret Besheer زانیاری زیاتر دابین دەکات.

دەقی نووسراو: ئەحمەد شەهید کوتی ئەو لە ماوەی ساڵی ڕابردوودا بۆ ڕاپۆرتەکەی وتووێژی لە گەڵ ١٣٧ کەس ئه‌نجامدان، کە بە وردی زانیاری پشتڕاستکراو سەبارەت بە پێشێلکاری یەکانی مافەکانی مرۆڤ لە جیاوازی دانانی نێر و مێ ڕا بگرە هەتا ئەشکەنجە دان،و بگرە لەسێدارەدانی نێو خەڵک دابین دەکات.

ئەو ڕێزی لە هەنگاوەکانی سەرەتایی سەرۆکی نوێ، حەسەن ڕووحانی، و ئازاد کردنی زیاتر لە ١٠ بەندکراوی سیاسی گرت، بەڵام کوتی کاری زیاترهێشتا پێویستە بۆ ئەوەی چارەسەری لیستێکی دوور و درێژی پێشێلکارانی مەدەنی، سیاسی، ئابووری، کۆمەڵایەتی و مافەکانی که‌لتوری بکات.

شەهید نیگەرانی سەبارەت بە دۆخەکانی نێۆ بەندیخانەکانی ئیرانی هێنایە گۆڕ.

ئەحمەد شەهید: "نیگەرانێکان بۆ باسکردن سەبارەت بە قەرەباڵغی بەندیخانەکان، دەست ڕاگەیشتنی سنووردار بە دۆخەکە، و دابین نەکردنی خواردەمەنی پێویست، ئاو و چارەسەری دەرمانی هەروا درێژەی هەیە."

ئەو ئاماژەی بە نیگەرانێکان سەبارەت بە ڕێژەی لە سێدارەدانەکان کرد. ئەو کوتی لە ماوەی ١٨ مانگان واتا لە جانوێری 2012 ڕا دەستی بە لێکۆڵێنەوە کرد و نزیکەی ٧٢٤ کەس لە ئیران دا لە سێدارەدراون. لە ماوەی سێ مانگی ڕابردوودا، ئێران ته‌نیا ١٣٥ کەسی ڕاگەیاندوە کە لە سێدارەی داون. ئەحمەد شەهید داوای لە ئێرانێ کرد بە کارهێنانی لە سێدارەدان ڕابگرێت.

شەهید "ئەمن لە بەر چەندین هۆیان داوای ڕاگرتنی لە سێدارەدانم کردووە. یەکەم هۆ لە بەر ئەوەیە کە ژمارەی لە سێدارەدراوەکان لە ئاستێکی بەرز دایە. ئەمن لە ئەو ڕوانگەیەوە چاوی لێ دەکەم، کە مەگەر ئەوەیکە قانوونی نێونەتەوەیی ڕێگا بە لە سێدارەدانەکان بدات هێشتاش پارێزگاری کردن لە ئەو ئاستە لە گۆڕێ دایە، و ترسی ئەوەم هەیەکه‌ لە ئیران دا ئەم پارێزگاری کردنە بە کردەوە نابینم. ئەوه‌ زۆر جێگای نیگەرانی یە."

نوێنەری تایبەتی یو ئێن کوتی ڕۆژنامە نووسان و خاوەن ماڵپەڕانیش ڕووبەڕووی پێ شێلکرانی مافەکانیان بوونە بۆ ئەوەی کارەکانیان ئەنجام بدەن، ئاماژە دەکات لە وەتا مانگی جانوێری یەوە ١٥ ڕۆژنامەنووس بەندکراون؛ ٦٧ کافەی ئینتەرنێتی لە ماوەی مانگی جولای دا داخراون، و زیاتر لە پێنج ملیۆن ماڵپەڕ بە پێی ڕاپۆرت پێشیان بەربەست کراون.

ئەو هەروەها ئاماژەی بە قانوونێکی جێگای خۆتێهەڵقوتاندن و ئازاردان کرد کە ڕیگا بە پیاو دەدات لە گەڵ ئەو کچە زەماوەند بکات کە دایکەکەی مارەکردۆتەوە، و ئەوەش مەسەلەکانی زوو مێرکردن و بە زۆر بە مێرددان دێنیتە گۆڕێ.

ئەحمەد شەهید ئاماژەی بە بەربەستەکانی زۆرتوند لە بەرامبەر ئازادی ڕا دەربڕین، پێک هێنانی کۆر و ئەنجومەن بۆ کەمایەتی یەکانی ئاینی کرد لە نێویان دا بەهایی یەکان، مەسیحی یەکان، سونیه‌کان و یارسانەکان دەگرنەوە.

شاندای ئێران بۆ کۆبوونەوەکە کوتی ئەگەرچی حکومەتەکەی کاری نوێنەری تایبەتی یو ئێن به‌ ناڕەوا و یەک لایەنە ده‌زانێ و هەلسەنگاندنەکە هۆکاری سیاسی لە پشتە، بەڵام تاران هاوکاری ناوبراوی کردوە. ئەو کوتی دەنگۆکان لە دژی حکومەتەکەی ناڕەوا و ڕاپۆرتەکە پارسەنگی تێدا نیە.

نوێنەری تایبەتی یو ئێن بە جیدی داوای لە تاران کرد ڕیگای به‌ خۆی بدات سەردانی ئێرانێ بکات بۆ ئەوەی باسی دۆخەکە بکات. دواین جار کە حکومەتی ئێران ڕیگای بە نوێنەرێکی تایبەتی دا ساڵی ٢٠٠٥ بوو.

نوێنەرانی تایبەتی کارناسانی سەربەخۆن کە لە لایەن سکرتێری گشتی یو ئێنەوە دیاری دەکرێن بۆ ئەوەی لێکۆڵینەوە لە سەر دەنگۆکانی سەبارەت بە پێ شێلکردنی مافەکانی مرۆڤ بەڕێوەبەرن.

ئەحمەد شەهید لە ڕاپۆرتەکەی دا چەندین پێشنیاری کرد، و بە کۆمیتەی ناوبراوی کوت کە ئەگەر ئیران هاوکاری لە گەڵ قانوونەکانی ئێستا دا بکات و دەستوری قانوون بەردەوام بە ئەنجام بگەیەنێت، گەلێک مەسەلە کە کۆمەڵگای نێونەتەوەیی سەبارەت بە کارنامەی مافەکانی مرۆڤ لە گەڵ ئیرانی هەیە لە ناو دەچن.
XS
SM
MD
LG