Accessibility links

ئایـنه‌کان و ڕێـگه‌کانی لاناوبردنی نووسراوه‌ پـیرۆزه‌کانیان


ئایـنه‌کان و ڕێـگه‌کانی لاناوبردنی نووسراوه‌ پـیرۆزه‌کانیان
ئایـنه‌کان و ڕێـگه‌کانی لاناوبردنی نووسراوه‌ پـیرۆزه‌کانیان

هه‌رسێ ئاینه‌ سه‌ره‌کیـیه‌ ئاسـمانیـیه‌که‌ ڕێگه‌ و مه‌رجی خۆیان بۆ لاناوبردنی په‌رتووه‌ک و نووسراوه‌ ئاینیـیه‌کانیان هه‌یه‌.

له‌ ئیسلامدا کاتێـک به‌رتووکی قورئانێـک لاناوده‌برێت ئه‌گه‌ر هاتوو هه‌ڵه‌ له‌ نووسینه‌که‌یدا کرابوو، یاخود به‌ شێوه‌یه‌ک په‌ڕه‌کانی خراپـ بووبن که‌ نه‌توانرێت بخوێندرێته‌وه‌. زانا ئاینیـیه‌کانی ئیسلام ده‌ڵێن به‌ دوو ڕێگه‌ ده‌کرێت له‌ناوبـبرێن، یه‌که‌میان له‌ پارچه‌ کوتاڵێـک بـپـچرێته‌وه‌ و بخرێته‌ ژێر زه‌وی و دووه‌م نووسینه‌کان به‌ ئاو بسڕێنرێنه‌وه‌.

سه‌باره‌ت به‌ ئنجیل، کرستیانه‌ کاثۆلیـکه‌کان ده‌ڵێن ده‌بێت بخرێنه‌ ژێر زه‌ویـیه‌وه‌ هه‌ر کاتێـک پـێویستی کرد له‌ناوبـبرێن، هه‌رچه‌نده‌ له‌ چه‌رخه‌کانی ناوه‌ڕاسـتدا ڕێگه‌ی سووتاندنیشـیان گرتۆته‌به‌ر.

کرستیانه‌ پـرۆتستانته‌کان هیچ ڕێـگه‌یه‌کی تایبه‌تیان نیـیه‌ و ئه‌وان وه‌های لێـکده‌ده‌نه‌وه‌ پـیرۆزی ئنجیل له ‌ناوه‌رۆکی په‌یامه‌کانیه‌تی نه‌ک له‌ ده‌قه‌ نووسراوه‌کانی.

سه‌باره‌ت به‌ ته‌وراتیش، جووه‌کان ده‌ڵێن هه‌رچی نووسراوێـک ناوی خودای له‌سه‌ر بێت و نه‌توانرا به‌ باشی بخوێنرێته‌وه ‌ئه‌وا ده‌بێت بخرێته‌ ژێر زه‌ویـیه‌وه‌، یاخود بخرێته‌ جه‌نیزه‌ که‌ ژوورێـکی تایبه‌ته‌ له‌ کنیشت بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ ته‌رخان ده‌کرێت.

XS
SM
MD
LG